ئیسماعیل زاده‌: ڕه‌فسه‌نجانی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هیچ هێڵی سووری نه‌بوو

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز، چاپی 12ی نوامبری 1989 له‌ ئاماژه‌ کردن به‌ کرده‌وه‌کانی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامی داون ده‌نووسێت:agri-esmailz-nejad

“له‌ 13ی جولای، عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، ڕێبه‌ری گرووپێکی کوردی ئێران، له‌ ماوه‌ی وتووێژ له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی ئێران تێرۆر کرا. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌و کرداره‌ له‌لایه‌ن هه‌ره‌ پله‌کانی

 باڵای حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌ په‌سند کرا.”

هه‌روه‌ها هه‌ر رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز، چاپی 11ی ئاپریلی 1997 سه‌باره‌ت به‌ دادگای برلین که‌ به‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشت ده‌ستوری تێرۆری میکونۆس له‌ لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئێرانه‌وه‌ بووه‌، ده‌نووسێت:

“له‌ واشنگتن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، نیکولاس بوڕنز، ده‌ستبه‌جێ‌ ڕێزی له‌ دادوه‌ری دادگاکه‌ گرت، ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ پشتڕاستی ‘دید و بۆچوونی له‌ مێژینه‌ی ئه‌مه‌ریکای کرد که‌ پشتیوانی ئێران له‌ تێرۆریسم له‌ لایه‌ن پله‌کانی باڵای حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ڕێگای پێدراوه‌.”

هه‌روه‌ها به‌ڕیز بوڕنز سرزنشتی هاوپه‌یمانی 

ئوڕووپایی کرد که‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و بازرگانی له‌ گه‌ڵ ئێران درێژه‌ پێده‌ده‌ن. ئه‌و گوتی، ‘وتووێژی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ نه‌رمڕێکردنی ڕه‌فتاری ئێران دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.’

سه‌باره‌ت به کارنامه‌ی حکومه‌تی ڕه‌فسه‌نجانی به‌ ئێران و به‌ تایبه‌تی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران، کاک ئاگری ئیسماعیل زاده‌، چالاک و توێژێنه‌ری سیاسی کرداری ڕه‌فسه‌نجانی له‌ سێ خاڵ دا کورت ده‌کاته‌وه‌:

یه‌که‌م: یه‌کێک له‌ گه‌ڵاڵه‌ داڕێژه‌رانی تێڕۆری ده‌وڵه‌تی و به‌ربڵاوکردنی ئه‌و تێرۆره‌ و جێ خستنی له‌ چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی دا بوو.

دووهه‌م: هێنانی هێزی چه‌کدار بۆ نێو یاری سیاسی و به‌شی ئابووری وڵات

سێهه‌م: نه‌بوونی هێڵی سوور بۆ مانه‌وه‌ی خۆی

ئامادە کردنی کاک سەلاح پیرۆتی لە دەنگی ئەمریکا

کاتالۆگ