تاکتیکێکی سوپای پاسداران بۆ داگیرکردنی کوردستان, کاووس عەزیزی 

ساڵانی هەشتاکان کە جارێ هیندێك ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست هیزی پێشمەرگەوە بوون سوپای پاسداران شایەعەی ساز دەکرد کە بەم زوانە فلانە جادە، یان گرد، یان نوقتە دەگرین! کاتی دیاری دەکرد، سەعاتی دیاری دەکرد، پێشمەرگە و خەڵك دەکەوتنە ئامادەباشی، کەچی باسێک نەبوو.

kavos_azizi

ئەو شایەعەیە هیندە تیکرار دەبوو تا خەڵك و پێشمەرگە ئیدی سرنجیان نەدەدایە و لایان ئاسایی دەبوو، جا ئەوجار لە پڕێکا دەت دیت ئەوە هێرشیان دەکرد و داگیریان دەکرد. نیزیک بە تەواوی ڕۆژهەڵات ئاوا داگیر کرا.

دڵنیام هەمان تاکتیکیش لە کەرکووک ئیجرا دەکەن. ئەوە چەند رۆژە کات و سەعات دیاری دەکەن، بەڵام نایەن، تا ئەوەی خەڵک و پێشمەرگە بڵێن: هیچ نیە هەر قسەیە، جا لە نەکاو چەند ناوچە داگیر دەکەن و تازە کار لە کار دەترازێ.

هیوادارم هیزەکانی باشوور ئەو تاکتیکەی پاسداران بە جیدی وەرگرن و  ئەوان بەرنامەیان هەیە، کات و سەعاتیان دیاری کردووە، بەڵام ئەوانەی لەم ماوەیە دا کردیان هەمووی بۆ گومراه کردنی پێشمەرگەیە. تەنانەت رەنگە لە کەرکووک دەستی پێ نەکەن، لە خانەقێن دەستی پێ بکەن، یان مەخموور و شنگال!

بەتایبەتی هیندێک لە هێزە باشوورییەکان سەردەمانێک لەو تاکتیکانە دا بەشدار بوون!

خودی ئەوەی کە گوایە هیندێک لە گاڕانی شعبی ئامادە نەبوون شەڕ بکەن و چوونەتەوە، ئەوە هەر لە بنەڕەت ڕا تاکتیکە بۆ ئەرخایین بوونی پێشمەرگەیە.

کاتالۆگ