راگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی

کوردستان میدیا: له پلینۆمی دووهه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبدا جێگری سکرتێری گشتی و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێردران.arm_pdki_nwe


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که‌ به‌م چه‌شنه‌یه:

به‌ ئاگاداری راده‌گه‌یه‌نین، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکرات هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م، دووهه‌مین پلینۆمی خۆی به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌سڵی ‌و ئه‌ندامانی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێکه‌وتی ٢٩ی ره‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی پێک هێنا.

پلینۆم به‌ راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد‌ و پاشان به‌ڕێز “مسته‌فا هیجری” سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای پیرۆزبایی دووباره‌ له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی پازده، ده‌ستوری کاری پلینۆم که‌ بریتی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی جێگری سکرتێری گشتیی ‌و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی راگه‌یاند.

پاش په‌سندکرانی ده‌ستووری کار، سکرتێری گشتی باسێکی له‌سه‌ر بڕیار ‌و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ی پازده‌ی حیزب پێشکه‌ش کرد و هاوکات پڕژایه‌ سه‌ر که‌م ‌و کۆرییه‌کان ‌و ئه‌و باس ‌و پێشنیارانه‌ که‌ بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان هاتبوونه‌ گۆڕی ‌و سرنجی به‌شدارانی بۆ ئه‌و ئه‌رکانه‌ راکێشا و وتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ حیزب ده‌بێ بۆ ئه‌نجامدانیان تێبکۆشێ.

به‌شدارانی پلینۆم وێڕای ته‌ئییدی باسه‌که‌ تێبینی ‌و بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌ربڕی ‌و چالاکانه‌ به‌شداری باسه‌کان بوون.

له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی پلینۆمدا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب به‌ڕێوه‌چوو و له‌ ئاکامدا هاوڕێ “حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی” وه‌ک جێگری سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژێردرا.

به‌ دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سکرتێری گشتیی حیزب، باسێکی له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری بۆ دیاری کردنی ئه‌و کار ‌و ئه‌رکانه‌ی که‌ ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی پێویسته‌ به‌ڕێوه‌ی به‌رن پێشکه‌ش به به‌شداران کرد و پاش په‌سندکرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌‌ و پێشنیارانه‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی به‌ڕێوه‌چوو.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
٣٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی
٢١ی ئوکتوبری ٢٠١٢ی زایینی

………..

به دوای هه‌ڵبژاردنی جێگری سکرتێردا، پلینۆم ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژارد.

ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب بریتین له:

ــ مسته‌فا هیجری

ــ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی

ــ محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری

ــ ته‌یموور مسته‌فایی

ــ میرۆ عه‌لیار

ــ که‌ریم په‌رویزی

ــ رۆسته‌م جه‌هانگیری

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێکه‌وتی ١٤‌ی ره‌زبه‌ر له‌ یه‌که‌م پلینۆمی دوای کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی ١٥هه‌مدا به‌ڕێز “مسته‌فا هیجری” به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات هه‌ڵبژێردرا.pdki-komitey_nawendi_helbjerdraw_kongrey_15_2

pdki-komitey_nawendi_helbjerdraw_kongrey_15_1pdki-komitey_nawendi_helbjerdraw_kongrey_15_3pdki-komitey_nawendi_helbjerdraw_kongrey_15_4pdki-komitey_nawendi_helbjerdraw_kongrey_15_5

{jcomments off}

کاتالۆگ