لە دڵی سووتماكە مەوە بۆ ( شەرەفکەندی ) ی مەزن و نه‌مر

هەموو ڕۆژێ لە مەدالیای شانازیتان وورد دەبمەوە

لە نیو چاوی گەشی هەموو دڵۆپێک لە خوێنی ئاڵتان نركەی سرودی سەرفرازی دەبیستم ،ڕۆژ نیە كڕنۆش بۆ گوڵە خوێنی ئێوە نەبەم ،halmet_semed_ger

بەرائەتەكانی ڕۆحمی تیا پاک دەكەمەوە ،شەو نیە بە دیار یادگاریەكانتان نەتلێمەوە بزەو خەندە قەتیس ماوەكانی سەر لێوانتان بە فرمێسكی چاوم نەشۆم ماچێک لە نێوچەوانی خوێناویتان نەكەم

كە وەك خەنجەری جەوهەردار جەوهەری لێ دەبارێ

ئەی رۆحە بەرزە فرەكان ….

لە ناو گێژاو و پەستی كەساسی و دڵ پڕ لە خەم و گۆڤان برین و حەسرەتەوە جێمان نەهێڵن ،ڕوو لە ڕوومان وەر دەگێڕن با لە ناو ئێشی ئازاری ویژدان سەر دەنێمەوە ئێوە كۆڵەكەی ئاسمانی ئەم كوردستانەن ئێوە مۆمی داگیرساوی شەوەزەنگی وڵاتە سووتماكەكەمانن ئێوە ورەی نەبەزیوی هەنگاوە شەكەتەكانمانن

سێبەری كێڵگە كانتان سەنگەری بەرخودانمانە

بۆنتان بۆنی ئەو خاكەیە كە تازە ڕێژنەی باران چاوەكانی ماچ كردووە

ئای ئێوە چەند گەورەن

ئەوەتا ئێوە بە ئارامی بە ڕۆحی پڕ لە شانازییەوە

لە باوەشی خاكی نیشتیمان‌دا هەنگاو دەنێن و قاقا بەسەربەرزی بەڕوومان‌دا پێدەكەنن

ئێمەش هێشتا هەر بۆ ئەو باوەشە دەگرین

ئێوە كە شەهید دەبن بەرەو لووتكە هەڵدەكشێن هەر لە باوەش كڵۆ بەفری قەندیل چاولێک دەنێن

ئەی شەهیدان …..

زمان لاڵە لە ئاست وەسفی باڵاتان

قەڵەم تك تك ئارەقەی شەرم دەڕێژێ

تخوا بە چاوی دڵ بۆمان بڕوانن

تخوا هەموو كازیوەیەک بە تیشكی باوەڕتان گەرممان كەنەوە

هەموو ڕۆژێ بە دەنگی ژێی كەمانچەی ڕۆحتان سۆزی كوردایەتیمان جۆش دەن

ئەی شەهیدان

مێژوومان بە خوێنتان منداڵانمان بە سرودی ڕێی خەباتتان عیشقمان بە عیشقی برین ساڕێژ نەبووە كانتان زیكرمان بە كورەی دڵی داگیرساوتان سەر بڵندە

ئێوە بۆ ئەوە ژیان تا مانای ژیان وەكو خۆتان گەورەتر و گەورەتر بكەن

ئێوە تێكۆشان تا بەیداغی ئازادی وەک هەڵوێستتان بەرزتر و بەرزتربكەن

هەڵمەت سەمەد گەرمکی. کۆیە

کاتالۆگ