مافی ژن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، عوسمان کەوکەبی شاد

چالاکیەکانی رۆژی ژن بۆ یەکەم جار لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ساڵی ۱۹٠۹ بەرێوە چوو.

عوسمان کەوکەبی شاد

دوایی لە ساڵی ۱۹۱٠ لە کۆنفراسی سوسیالیست ئەنتێرناشوناڵدا لە شاری کۆپنهاگن پایتەختی وڵاتی دانمارک رۆژی جیهانی ژن راگەیندرا.

لەو ساڵەوە رۆژی ژن ۸ (ی) مارس لە وڵاتانی جیهان چالاکی جۆرا و جۆر بەرێوە دەچیت. بەڵام بە داخەوە لە هێندێک وڵاتدا یاساغە کە چالاکی رۆژی ژن بەرێوە بچیت یان زۆر سنوردار کراوە.

من لە وتارەکەمدا دەمهەوێ کە باسی مافی ژن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بکەم.

 

لە ژێر سێبەری دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ژن لە مافەکانیان بێ بەش کراون و لە کۆمەڵگادا پەراوێز خراون. یاساکانیان بە دژی مافی ژنان داڕشتووە. لە ئێران کەش و هەوایەکی گونجاو ئازاد نیە بۆ خەبات و تێکۆشانی ژنان. هەر بۆیە زۆر سەختە بۆ ژنان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندیدا بتوانن چالاکی بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان بکەن. لە ماوەی دەسەڵاتدارانی ئاخوندی ئێران دا رۆژ بە رۆژ بارو دۆخی ژنان لە رووی سیاسی؛ یاسایی ؛کۆمەڵایەتی؛ دەروونی و جسمی دا بەرەو دژوارتر دەچیت.

زۆر یاسا بە دژی مافی ژنان دامەزراوە کە من ئاماژە بە هێندێکیان دەکەم.

_ حیجا بی بە زۆرەملی کە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە. ئەگەر ژنێک بە حیجاب مووی سەری بە باشی دانەپۆشی جەزا دەدرێ. جەزاکانیش ۷٤ شێلاق لێدان لە پێش چاوی خەڵک؛ دوو هەتا دە مانگ زیندانی یان دەبێ خەرامەی پارە بدات. هەروەها هێندێک لە ژنان بە مادەی تیزاب/ ئەسید هێرشیان کراوەتە سەر لە بەر ئەوەی بە باشی بە حیجاب سەریان دانەپۆشیوە. _ لە ناو رێبەرایەتی سیاسی دەسەڵاتدارانی ئێراندا رێژەی ژن زۆر کەمە. هەروەها لە یاسای بنەرەتی ئێران دا ژن مافی نییە کە خۆی بۆ سەرۆک کۆمار کاندیدا بکات.

_ بە هۆی توند وتیژی یاسا و پیاوسالاری لەئێران خۆ کوشتنی ژنان روو لە زیاد بووندایە. هۆکانی سەرەکی خۆ کوشتن بە کار هێنانی مادە هۆشبەرەکان؛ دواکەوتوی کۆمەڵگا؛ یاسای نایەکسانی ژن و پیاو؛ کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوری.

_ژنان بە بیانوی نامۆس دەبنە قورابانی و دەکوژرێن.

_ یاسای فرە ژنی کە بە داخەوە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کورددستان بەرچاوە و کە ئەوەش زوڵم و زۆریە لە ژن.

_ دەست درێژی سێکسی کەئەوەش دەبێتە خراپی باری دەروونی و کۆمەڵایەتی.

_ بەردباران کردنی ژنان ؛ کە پێش گیان لە دەست دانیان ئێش و ئازارێکی زۆر دەبینن

_ بێکاری و خراپی باری ئابوری. هەلی کارکردن بۆ ژنان زۆر کەمە و هەروەها لە هێندێک شوێنی کارکردندا موچەی کاریان کەمترە لە هی پیاوان.

_ بە زۆرەملی کچ بە شوودان.

تەمەنی یاسایی لەئێران بۆ بە شودانی کچان ۱۳ ساڵە. هەروەها کچی ۹ ساڵەش بە شوو دەدەن پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە دادگا.

_ دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر ژنانی زیندانی سیاسی .

 

لە ئێرندا هەر رۆژەی بە بیانوێک ژنان لە سێدارە دەدەن. هەروەها منداڵانی کچی ژێر تەمەن ۱۸ ساڵەش لە سێدارە دەدەن.

لە یاسای رژیمی ئێراندا دیاریکراوە کە ژن ئەرکی سەرەکی ئەوەیەکە منداڵی بێت و پەروەردەی بکات. هەروەها لە چوارچێوەی خانەوادەدا ژن ئەرک و بەرپرسیایەتی زیاتر لە ئەستۆیە.

ئەو چەند نمونەیەوا دەسەلمێنێت کە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وا دارێژراون کە بە

عەمەلی ژن و پیاو ناتوانن بەرابەر و یەکسان بن.

 

رۆژی ژن ۸ ی مارس پیرۆز بێت

 

عوسمان کەوکەبی شاد

ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەروانی هامار لە وڵاتت نۆرویژ

 

هامار لە وڵاتی نۆرویژ

رێکەوتی ۷/۳/۲٠۱۸زاینی

کاتالۆگ