نوێترین بەرهەمی ناوەندی ستراتیژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان میدیا: نوێترین بەرهەمی ناوەندی ستراتیژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەژێر ناوی ”فیدڕالیزم لە وڵاتانی فرە نەتەوەدا” چاپ و بڵاو بووەوە.merkezi-tehqiqat-pdki-0

ناوەندی ستراتیژکی حیزبی دێموکرات لە درێژەی چالاکییەکانیدا نوێترین بەرهەمی خۆی لە چوارچێوەی پەرتووکێکدا لەژێر ناوی ”فیدڕالیزم لە وڵاتانی فرە نەتەوەدا، گەڵاڵەی سیستەمی فیدڕاڵیی نەتەوەیی ــ جوغرافیایی بۆ ئێران” چاپ و بڵاو کرایەوە.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بنكەیەكە بۆ خستنە بەرباس و لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر خاڵە ستراتیژییەكانی كۆمەڵگای كوردی و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و گرێدراوە بەوەی كە چ بابەتگەلێک بنەمایی و سەرەكی‌ترن و بۆ ئاوەڕدانەوە و خستنە بەرباسیان یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەمرۆ و داهاتووی كوردستانی ئێران و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بەرژەوەندیی نەتەوەیی بەگشتی.

ئەو ناوەندە بۆ پێكهێنانی سەرچاوەی تیۆریكی بەهێز بۆ كاری كردەیی و ستراتیژییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ئێستادا و دەسەڵاتی كوردی لە داهاتوودا بەتایبەت بۆ دانانی سیاسەتە گشتییەكان، تێدەکۆشێت.

 

بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ ناوەندی ستراتیژیک دەتوان پێوەندی بەم ئیمەیلەوە بکەن:

csr@pdki.org

هەروەها لە رێگەی فەیس‌بووکەوە دەتوانن بابەت و پرسە پێوەندییەدارەکان بە ناوەندی ستراتیژیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ئەو ناوەندە بەڕی بکەن:

 

https://www.facebook.com/CSR.PDKI

 

بۆ داگرتنی ناوی ”فیدڕالیزم لە وڵاتانی فرە نەتەوەدا، گەڵاڵەی سیستەمی فیدڕاڵیی نەتەوەیی ــ جوغرافیایی بۆ ئێران”، ئێرە کلیک بکەن

 

کاتالۆگ