پەتی سێدارە…!، عارف عەزیزی

بۆیە بە سەر بەرزییەوە ,پەتی سێدارەم هەڵبژارد!  

چوون نەم دەویست داگیرکەرانpeshewa-qazi

برا و هاوبیر…!

دۆست و هاوسێم لە گوند و شار…!

پەلکێش بکەنە دادگاو,

بێ ڕەحمانە لە بەر چاوم,

بیدەن لە دار!…

 

بۆیە بە شانازییەوە, پەتی سێدارەم هەڵبژارد !

چوونکە ڕۆحم مڵکی گەلە و

گونجاو نییە پشتان لێکەم

لە باتی مانەوەی خۆم و

ژیانی نێو کۆشک و تالار…!

 

بۆیە بە ڕوو سوورییەوە، پەتی سێدارەم هەڵبژارد !

چوون دەزانم ئەمڕۆ و سبەی،

من هەر دەمر!…

یان دەمکوژن…!

باشترە کە پێڵاوەکانم هەمیشە سەما بکەن

لە سەر کەلەی پووچی دوژمن…!

 

عارف عەزیزی، سوید

10ی خاکەلێوەی 1395ی هەتاوی

کاتالۆگ