پەیامەکان و پێشهاتەکانی پێش و پاش هێرشی تورکیە بۆ عەفرین.کاووس عەزیزی

عەفرین لە نێو هەموو سووریە دا ئارامترین و تا ئێستاش ئاوەدان ترن ناوچەیە چ لە سووریا و چە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ماوەی ٧ ساڵی رابردووی شەڕی ناوخۆی سووریە دا.

kavos_azizi12عەفرین نە بۆ سووریەی ەئسەد، نە بۆ سووریەی تاقمە چەکدارەکان و نەش بۆ تورکەی هیچ هەڕەشيیەک نەبووە تا ئیستاش و تەنیا کارێک کە کردوویانە لە نەبوونی ئیدارەی دەوڵەتی دا خۆیان ئیدارەیا خۆیانیان کردووە و هیزێکی ئەمنیی خۆیانیان دامەزراندووە بۆ پاراستنی مال و مەوجوودیەتیان لە هێرشی تێرۆریستان.

لە ماوەی رابردوو دا ئەردۆغان وەک نەخۆشێکی سیاسی دەستی کرد بە هەڕەشە لە عەفرین و زۆر بێ شەرمانە ناوی کرد ەناوچەیەکی تێرۆریستی و هەرەشە بۆ سەری خۆیان. هەموو کەس و بگرە خۆشی دەزانێ کە عەفرین ئەسڵەن هەڕەشيیەک نەبووە لە سەر تورکیە و بگرە بەشی هەرە ئەمنینی سنووریەکانی تورکیە لەگەل سووریە بووە و کەس نەیتوانیوە لەوێڕا دزە بکاتە لەم و لەوبەری سنوور. بەڵما چ شتێک هانی ئەردۆغانی داوە کە ئەو هەڵوێستە شێتانەیە بگرێتە پێش لە خوارەوە بە کورتی ئیشارە دەکەم:

ئەردۆغان لە موعاملەکەی دا لەگەل ئێران و عێراق لە سەر کەرکووک بە تەواوی دۆڕاندی و تووشی شکستێکی سیاسی هات کە ئێران و عێراق کارەکەیان پێکرد و ئاکامەکەشی هیچیان بە دەست نەگەیشت. واتە ئەوەی کەلە پیلانی دژی باشوور و کەرکووک دا دۆڕاندی دەیەوێ لە عەفرین بەدەستی بێنێ، کە کورد گوتەنی: لە ڕێگا زۆری پێچووە و لە ئاش پەلە دەکا!

ئەگەر قەراربێ کە ئەردۆغان لە هیزی پ ک ک لە ڕۆژئاوای کوردستان بترسێ و نیەگران بێ، ئەوە عەفرین نیە، بەڵکوو باقی ناوچەکانی ڕۆژئاوان. بەڵام چۆنە کە لە باتی قامیشلۆ، کۆبانێ ، سەرێکانی و …… عەفرین هەڵدەبژێرێ ئەوە خۆی پرسیارە؟

ئەسڵی بابەت

لە ماوەی ڕابردوو دا ڕوسیە وئێران و تورکیە لە سەر بەشێک لە سووریە ڕێککەوتنێکیان کردووە کە ناوچە ئارامەکان بە ئارامی پارێزراو بن. واتە ئەو ناوچانەی ەک شەڕیان تێدا نەی هەر وا دۆخەکەیان پارێزراو بێ کە ئەوەش داوای تورکیە و پەسندی ئێران و ڕووسیە بووە. ئامانجی تورکیەش لەو داوایە دوو ناوچەی الباب و ادلب بووە کە هێزەکانی احرار شام تێیدا جێگیرن و سەربە تورکەی و لقێک لە القاعیدەن. بەڵام کاتێک ئێرانو  ڕووسیە هاوکاریی ئەسەدیان کرد بۆ هێرشی ئەم دوایانەی ئەرتەشی سووریە بۆ ادلب، تورکیە زۆر بە نیگەرانی و هەست بە ترسەوە کەوتە پارانەوە  لە رووسیە و ئێران تا دووبارە پیداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکەیانەو ەبکەن.

ئاکامی ڕێککەوتنی نوێ ئەوەیە:

سووریە بە هاوکاریی ئێران و ڕووسیە ادلب و الباب بگرێ، تورکیەش بۆ ئەوەی ڕازی بێ عەفرین بخاتەوە ژێر گوشار و ڕووسیە نێوەندگیری بکا و یەپەگە قانیع بکا کە عەفرین ڕادەستی هێزەکانی ئەسەد بکا. تا ئێستا پەیەدە ئامادەی ئەو سازانە نیە. بەڵام لە ژێر گوشاری ڕووسیە دایە و تورکیش لە ڕێگای هێزەوە ئەو گوشارە دێنێ.

ئاکامی یەکجارەکیی ئەو پیلانە دەبێتەوە ئەوە کە سەرووی چۆمی فرات بە تەواوی بخرێتەوە ژێر کۆنترۆڵی ئەسەد و خۆیان لەو پچڕ پچڕی یە ڕزگار بکەن. لە لایەکی دیکەش ئەمریکا هەمان پەیامی دا کە : عەفرین لە دەرەوەی ناوچەی حزووری ئێمەیە. واتە کارمان پێ نیە.

قسەی کۆتایی ئەوەیە کە ئەگەر یەپەگە ڕازی بێ بە نێوەندگیریی پیلانیگێرانەی ڕووسیە و عەفرین بە بێ شەڕ تەسلیمی سووریە بکا، ئەوە هێرشی تورکیە ڕادەگیرێ، ئەگەریش یەپەگەر ڕازی نەبوو ئەوە تورکیە داگیری دەکا و لە هەمبەر ئیمتیازی داگریکاریی  ناوەچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی فرات  عەفرین بۆ سووریە چۆل دەکا. ئەمریکاش بەو دابەشکارایە هەم رازییە، هەمیش موافیقە. چوونکی دە ئەسڵ دا ئەو ناوچانە دوورن لە هێژموونیی ئەمریکا و پێێ ناخۆش نیە کە داگیر بکرێن.

هۆکاری سەرەکیی هەڵوێستی نەرمی ئەمریکاش لە هەمبەر هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین ئەوەیە کە: یەپەگە  تۆ ناتوانی هاوکات لە گەل دوو بەرەی دژبە یەک و ڕەقیب دا ڕێککەوتن بکەی. لە ڕۆژهەڵاتی فرات لەگەل ئەمریکا هاوپەیمان بی و ئەمریکا هێزەکانت پەروەردە بکا، لە عەفرینیش هاوپەیمانی ڕووسیە بی! پەیامی ڕوونی ئەمریکا ئەوەیە کە یان من ، یان ڕووسیە!

بە کورتیەکەی سووریە بە شێوەیەکی کاتیی نادیار دابەش دەبێ بە سەر دوو بەرەی ئەمریکا و ڕووسیە  کە شانسی کوردیش وایە کە لەو دابەشکاریە دا تووشی چارەنووسێکی غەمناک و دڵتەزێن ببێ.

 

 

کاتالۆگ