چه‌مکی سه‌روه‌ری و مه‌سه‌‌له‌ی ده‌خاله‌تی مرۆڤدۆستانه، ئەیوب ئەیوبزادە

له تیۆریی سیاسیدا چه‌مکی سه‌روه‌ری گرنگترین بنه‌مای ده‌وڵه‌ت و یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه که قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی پێ ده‌ناسرێته‌وه.ayob-ayobzade

یاخۆ به واتایه‌کی‌تر ده‌توانین بڵین: سه‌روه‌ری بریتییه‌ له هێز و توانای باڵای ده‌وڵه‌ت له پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانی به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ. سه‌روه‌ری ناوخۆیی ئاماژه‌یه به ‌کاروباره‌کانی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت و شوینی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له‌نێو ده‌وڵه‌تدا. مه‌سه‌له‌گه‌لێکی وه‌ک: هه‌ڵبژاردنی شێوازی حکوومه‌ت، دیاریکردنی تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سله‌تی دامه‌زراوه‌ ناوخۆییه‌کان و چاودێری کردنی هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌گرێته خۆ. هاوته‌ریب له‌ ته‌ک ئه‌وانه ، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو پاوانکراوی ده‌وڵه‌ت له ‌سه‌ر دانیشتوان وسه‌روه‌ت ودارایی و….، به‌شێکی‌‌تری سه‌روه‌ریی ناوخۆیی ده‌وڵه‌تانی پێ پێناسه‌ ده‌کرێ.دیوێکی‌تری چه‌مکی سه‌روه‌ری، سه‌روه‌ری ده‌ره‌وه‌یه. سه‌روه‌ری ده‌ره‌وه  ئاماژه‌یه‌ به شوێنی ده‌وڵه‌ت له ‌نێو ڕیز‌به‌ندی نێوده‌وڵه‌تی دا و ده‌چێته پاڵ بنه‌مای سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی  سیاسیه‌وه.

تکایە ئێرە کلیک بکەن بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بابەتەکە PDF

کاتالۆگ