چوونی سوپای ئەسەد بۆ عەفرین دەتوانێ درز بخاتە نێو بەرەی رووسیا، ئێران، تورکیا و ئەسەد

شڕۆڤە: بەپێی ڕێککەوتنی هێزەکانی یەپەگە و سوپای ئەسەد، ئەمڕۆ هێزێکی تەیار و تەکووزی سوپای سووریە گەیشتنەوە عەفرین دەیانەوێ لە سنووری نێوان سووریە و تورکیە جێگیر بکرێن کە ئەوە ٣١ ڕۆژی ئەرتەشی تورک هێرشێکی بێ بەزەیانەی کردۆتەوە سەر  باژاری عەفرین کەلەگەل بەربەرەکانیەکی بوێرانەی هێزەکانی پەیەدە ڕووبەڕوو بۆتەوە و تا ئێستا لە هەردوولا ژمارەیەکی زۆربوونەتە قوربانی وێرانیەکی زۆریش بەدوایداهاتووە.

ئێستا هێزەکانی ئەسەد چوونەتە عەفرین، تورکیەش لەگەل بەکرێگیراوەکانی خۆی ئەوەیان پێ شکستە بۆ خۆیان کە دوای ٣١ ڕۆژ نەیانتوانی عەفرین داگیری بکەن ، لە حاڵێکدا قەوڵی چەند سەعاتیان دابووە بە لایەنگرانیان تا  عەفرین داگیر بکەن.

هەروەها بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ هێزی هەوایی تورکیە هەم ناوەندی شاری عەفرین و  هەمیش ئەو هێزانەی کردۆتەوە ئامانج کەلە حەلەبەوە گەیشتوونەتە عەفرین کە ئەوەش ڕاستەوخۆ شەڕە لەگەل دەوڵەتی سووریە. بەڵام ئەوە هاسان نیە کە ڕووسیە ئەسەد لەگەل ئەردۆغان بگۆڕێ و لەسەری وەجواب نەیەت. ئەگەر تورکیە ئەو ئەمری واقیعە قەبووڵ نەکا، ئەوە لەگەل ڕووسیە و ئێران تەرەفە و لە وەها دۆخێکیش دا هاوپەیمانیەتیەکەی تورکیە لەگەل بەرەی ڕووسیە ئێران دەکەوێتەوە پەڕاوێز و لە نیهایەت دا دوورکەوتنەوەی ئەردۆغان لەو هاوپەیمانیەتیە کە بە قەوڵی کوردی: ئەردۆغان هەم لە دێڕ دەبێتەوە هەم لە مزگەوت.

کاووس عەزیزی بەرپرسە لە ناوەڕۆکی شڕۆڤە

کاتالۆگ