کەرکووک ئێستا  “قدس” نیە و “غزە” یە، کاووس عەزیزی

لە مێژووی نیزیک بە سەد ساڵی ڕابردوو دا شۆڕشی کوردستانی “عراق” لە پێناو مافە نەتەوایەتییەکانی ئەو بەشە لە کوردستان دا بەردەوام دوو بەش بووە.

 

بەشێک لە شۆڕش و بەرخودانەکە تەرخان کراو بۆ کوردستانی عێراق بە گشتی و بەشەکەی دیکە بۆ کەرکووک. هەر وەها لە هەموو بڕگەکانی دانوستان و لە ئاکامدا بومبەستەکانی  وتوێژەکان لە نێوان کورد و لایەنی عێڕاق کەرکووک خاڵی ناکۆکی چارەسەر نەبووی کۆتایی بووە. هەرکات ڕێککەوتن لە نەتیجە نیزیک بۆتەوە، پیداگری هەردوولا لە سەر کەرکووک گۆڕاوە بە شەڕ و ململانێ. لێرە دا پیویست ناکا بچینە سەر هیچکام لە دانوستانانە و باسیان بکەین کە لە مێژووی کوردستان و عێراق دا بە بەرینی تۆمار کراون. بەڵام دەمەوێ بچمە سەر ئەو سەردێرەی سەرەوە کە لانی کەم ی شرۆڤەم هەبێ لە سەر ئەوەیە کە کەرکووک بە دڵی کوردستان ناودێر کراوە، بە قودسی کوردستان ناودێر کراوە، کەچێ ئێستا هیچکامیان نیە

کەرکووک دڵی کوردستانە بەراوردکردنێکی سیاسی، یان گرێ کوێرەیەکی سیاسی و چارەسەر نەکراو نیە، بگرە سۆز و وەفاداری سەرکردەیەکی ناوداری کوردە کە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم و لە گەرماگەرمی شۆڕشی ئەیلوول و لە هەمان کات دا دان و ستانەکانی نێوان کورد  و عێراق لەو کاتی دابووە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە عێراق کە کەرکووک خاڵی هەرە حەساس و ناکۆک بووە و سەرەنجام بووە بە کۆتایی ڕێککەوتننامەیەکی  ئۆتۆنۆمی کە لە ١١ی ئاداری ١٩٧٥ دا لەگەل کورد ئیمزا کرابوو

ساڵی ١٩٨٤ دیسان هەر دانوستانەکانی نێوان و کورد و لایەنی دەوڵەتی ناوەندی بە نیوەندگیریی دوکتۆر قاسملوو خاڵی ناکۆک و کۆتایی هێنەر بە دانوستانەکان کەرکووک بوو کە نە کورد ئامادەی موساومە بوو، نە لایەنی عێراق ئامادە بوو کەرکووک بخاتە سەر ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردبوو کە لە نەتیجە دا دیسان شەڕ  دەستی پێکرد

ساڵی ١٩٩١ ڕاپەڕین کرا، دوای تێکشانی ڕاپەڕین و لە دەست دانی زۆربەی شارەکانی ئازاد کراو بە کەرکووکیشەوە و لە پاشان دیاری کرانی هێلی ٣٦ و چوونەدەری هیزەکانی عێراق لەو هێڵی ٣٦ ، دیسان وتوێژێکی چەند مانگە لەگەل دەوڵەتی نیوەگیانی عێڕاق دەستی پێکرد کە لە نیهایەت دا کەرکووک خاڵی کۆتایی هێنان بە دانوستانەکان بوو. لە هەمان بڕگە دایە کە یەکێک لە ڕێبەرانی دیکەی کورد بە هۆی گرینگی و بایەغی ئەو شارە بۆ کورد و پێداگریی لایەنی عێراق، کەرکووک بە “قودس”ی کوردستان  بەراورد دەکا. دیارە ئەو بەراوردە لە بواری سیاسی و مێژووییەوە وەک دوو شاری ناکۆکی لە سەر، یەکێکیان نێوان عەرەب و ئیسرائیل و ئەوەی دیکە نیوان کورد و عەرەب و ئەو بەراوەردە  تەواو نیزیک بوو لە لۆژیکی بەراوەرد کردن. قودسی کوردستان بۆ ماوەی ٣ ساڵ (٢٠١٤-٢٠١٧) بەڕاستی ببووە قودسی کوردستان و ئاڵای کوردستانی لێ دەشەکایەوە

بەڵام چەند ڕۆژ لەمەو بەر لە لایەن ڕێبوارانی ڕیگای هەمان سەرکردەی کورد کە کەرکووکی بە قودسی کوردستان ناودێر کردبوو ، لە قودسەوە کردیانە : غەزە

بۆچی غەزە؟ 

غەزە شارە گەورە و بە ناوبانگەکەی فەلەستینە کە دەکەوێتە سنووری میسر. ئەو شارە لەگەل باقی خاکی فەلەستین جیاکراوەتەوە و لە شارە هەرە ڕاپەڕیوەکانی فەلەستینە. ساڵی ٢٠٠٧ حەماس کە لایەنی هەرە توندئاژۆی فەلەستین و سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەل حیزبە رکەبەرەکەی واتە فەتح کەوتە ململانێ و ئێران نەخشی یەکەمی هەبوو لە کوودەتایەک کە حەماس بەسەر فەتح د ا کردی و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە ژیر دەسەڵاتی کوودەتایی حەماس دا ڕاگیرا و لەو ماوەیە دا بەهۆی دەخالەتەکانی کۆماری ئیسلامی و هیندێک وڵاتی عەرەبی غەزە تووشی نەهامەتی و قەیرانی زۆر گەورەی ئینسانی و سیاسی و ئابووری بوو و تا سەرەنجام حەماس شانی دایە بەر کۆتایی هێنان لەو کوودەتایە لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە.

ئەوە دوای دوو مانگ لە کۆتایی هاتنی کوودەتا لە غەزە، کەرکووک بە هاندانی کۆماری ئیسلامی و هیندێک لایەنی عەرەبی لە ڕێگای بەشێک لە لایەنێکی کوردیی دۆست و هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی یەوە لە قودسەوە دەکرێتەوە: غەزەی کوودەتا بەسەردا کراو. کەوایە کەرکووک ئێستا قودس نیە و غەزە یە.

کاتالۆگ