بۆ گەورە ھێمای مرۆڤایەتی ‎، حەمە حەریری

بۆ شێرکۆ بێکەس کوێستان بیرمەندێکی کورد -کۆلکە زێڕینە مرۆڤێکی کورد کە بۆ کەرامەتی مرۆڤایەتی و ئەم دنیا گڕ تێبەردراوە بەگشتی و کوردستان و کورد بە تایبەتی دەنگ وhama-hariri

بیر و شێعرەکانی چەندە بە ھێز و ڕێگە پێو و بێ ئۆقرە و بێ پشوون.
بۆیە من دەڵیم کەڵە فیلسۆفی شێعر و ئەدەبی کورد نە تەنیا گەردون لە کوردستان و کوردی ستاند, بەڵکو لە دنیاشی ستاند.
ئێستێ لە چوارەمین ساڵڕۆژی ئەو مڵکە پڕ بەرھەمە ئەدیبە
دا من وەکو کوردێکی قەڵەم و زار کڵۆڵی تاراوگە دەڵێم گەر
چی ئەو پیرە ھەڵۆ بوو بەڵام شێعرەکانی دە ئەوەندەی ئەو
جحێڵ و بە ھێز و چڕ و پڕ و درەوشاوەن وەک چۆن ھەژار و ھێمن بۆ منێک بونە سمبولی رێزمان و شێعر و ئەدەبی
سەردەم .دڵنیام زەوییەکان, رووبارەکان, کوێستانەکان, بە کورتی بڵیم جەوھەری بیر و ڕامان و بڕوای مرۆڤێکی وەک
ئوستاد شێرکۆ بێ کەس لە شێعر و پەخشان و قەسیدەکانی بۆ مرۆڤی ئۆگر بەورێزمانە و نەتەوەی کورد وشە بەوشەیان, دێڕ بەدێڕیان پڕن لە لێ فێر بوون کە من
پێم وایە نەک دەبی بەشی فەرھەنگی ورۆشەنبیریی کوردستان ھەنبانە بۆرینەی بێکەسی لێ چاک کەن, بەڵکو دەبی خاوەن ڕا و ئەدیبە گەورە و نووسەرە بەناو ودەنگەکان
لە بارەی خەرمانی بەرھەمەکانی ئەم زاتە بیر نوییە نەمرە
کۆڕان چاک کەن و لە بیری نەکەن.
ئاخر رستەم ئەوەیە کە من دەڵێم ھەر بەرھەمە شێعرێکی
کەی شێرکۆ بێ کەس بۆ نەسلێکە و کەوا بوو بۆ دە نەوەی
دیکەشمان شێعرەکانی ئەو کێوە بەرزە ھەر شێعری سەردەم نوێ و
نوێ بوونەوە دەبن.
حەمە حەریری
03.08.2717
کوردی

کاتالۆگ