گەلاوێژی ڕۆژهەڵات، مەلا برایم مەجیدپوور

 دیسان کاتی ئەنگوتنی ئەستێرە گەشەکەی دێمۆکراتە، ئەو ئەستیرەی خۆی ڕادەخوشێ بەڵام لە شۆقی ڕوناکیەکەی کەم نابێتەوەو لەڕاستیدا ئاوا بوونی نیە.mela-braym-mejidpur-0

دێسان کاتی پیرۆزبایی جێژنی لە دایکبونی حیزبێکە کە تا ئێستاش پێشەنگی کاروانی خەباتە رەواکەمانە و مەیدانداری گۆڕەپانی تێکۆشانە.

دیسان ساڵرۆژی ئاوردانەوەیە لە ڕابردوو دەستپێکردنی شێوازێکی نوێی بۆ خەباتی ڕزگار کردنی نیشتمان و گەلەکەمانە. کاتی بەخۆداچونەوە و دەرس وەرگرتنە لە ڕابردوو ، بەردەوامی و دوپات نەکردنەوەی هەڵەکانمانە.

دیسان کاتی خۆ سازدانەوەیە بۆ وەدیهێنانی ئەو بەڵێنیانەی بـەگەلمان داوە و داڕشتەنەوی بەرنامەیەکی تۆکمە لەسەر بناغەی ٢٥ی گەلاوێژ و ئەسلەکانی ژێ کاف  و خۆتەیار کردنەوەیەکی نوێتر بۆ  ڕاسانە .

دیسان یادی دامەزرانی حیزبێکە کە قازی و قاسملوو شەرەفکەندی سەریان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیدا دانا. کاتی ئەوە هاتووە وەبیر خۆمان بێنینەوە کە ٢٥ی گەلاوێژ چۆن توانی هەمو چین و توێژەکانی گەلەکەمان لە دەوری یەک کۆ کاتەوە بۆ درێژەدانی خەباتی ڕزگاریخوازانە لـە حیزبی دێمۆکراتدا جییان بکاتەوە، ئـەو شاکارە بـەهـێند بـگریـن و ئـەو سەرمەشقە جـوانە وەک شاگردێکی ژیر بە ئەمەگداریەوە ڕەچاو بکەین. کاتی ئەوەیە جارێکیتر لە سەر بناغەی ژ ک کە ٢٥ی گەلاوێژی لەسەر دامەزراوە لەدەوری یەک کۆبینەوەو پەیمان و بەڵێنی تۆکمە دەگەڵ ڕێبازە ئەسڵیەکەمان نوێی کەینەوە.

دەبا جێژنی ٢٥ ی گەلاوێژ بکەینە دو جێژن و هەمومان لە ژێر ئەو چەترەدا بۆیەک ئامانج و بە یەک هێز یەک بگرینەوەو ئەوەی لە گوتاردا پێش کێشی گەلەکەمانی دەکەیـن بـەکردەوەش بیسەلمێنین و دایبەزێنین و چیتر گەل تـوشی ناهۆمێدی و دڕدۆنگی و دڵە ڕاوکێ نەکینەوە . ئەگەر بەراستی ڕێبواری ڕیگای قازی و قاسملوو شەرەفکەندی و سەرجەم شەهیدانین، دەبێ وڵامی ویست و داخواز و بەرژەوەندی گەلەکەمان بدەینەوە. دەبێ یەکگرتویی بۆ سەرکەوتن بە ئەرکێکی مێژویی ، شوڕشگێڕی و ئینسانی و ئەخلاقی بزانین و خۆی لێنەشارینەوە. باچیتر کارێک نەکەین کە زۆر نەخایەنێ لێی پەشیمان بـیـنـەوە! ٢٥ی گەلاوێژ وەک ئەستێرەکەی، نە لەناو دەچێو نەلە نورو ڕوناکایی کەم دەبێی . نازانم چۆن دەتوانین هەروا بەهاسانی ئەو سەفەی ٢٥ی گەڵاوێژ تێیدا ڕیزی کردوین بیپسێنین ؟! هیوادارم لەوهەمو ئەزمونە بایخدارو لە بەرچاوانە کەڵک وەرگرینو ئامانجی گەل وەدی بێنین. لەو دەرفەتە لەبارەی ئـەو ڕۆدا دەوری خۆمـان بگێڕینو بۆ شتی لاوەکی لەدەستی نەدەین و نـەیـفەوتێنیننن و نـەکەوینە بـەر لێپرسینەوەی مێژوی گەلەکەمان .

بەو هیواو ئاواتەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی دەڵێم بە سەرجەم گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو ئەندامو لایەنگرانو ئەویندارانی ٢٥ ی گەلاوێژو حیزبـو هەمـو ئەوانەی بەڕێزەوە لە و ڕۆژە دەڕوانن ، ئاواتە خوازم بەو ئامانجە بگەین کە شەهیدانمان خۆیان بۆ فیدا کردوە . دیسان پیرۆزمان بێی.

 

براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٥ / ٨ / ٢٠١٧

  

کاتالۆگ