پەیامێک، بەڵێ بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، حەمە حەریری

ھۆ ئەو کەسەی بۆ یەکەم جار جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤت بە بیر و ھزری بە پانتایی ئەم گەردونە داڕشت ونووسیتەوە و تا ئەو چرکە کاتەی کە لە ژیان دابووی داکۆکیت لە ئازادی مرۆڤەکان کرد کە مرۆڤ ئازاد بژی و بە ئازادیش و بە سەربەخۆیش بڕیار بدا کە شوێن و شێوەی ژیانی خۆی ھەڵ بژێرێ.

hama-hariri

ئەوا ئەو ڕۆکە نیشتمانم کە کوردستانی بە زۆر دابەش کراوی ناوە و بەشێک لە و کوردستانەم کە پاش سەدان ساڵ چەوسانەوە و بە کۆمەڵ کوژراو و جێنۆساید کراو کارەسات بەسەردا تاقی کراو بەڵام بە باوەڕ بە خۆ بوون و بەرگری لە خۆ کردن وەک نەتەوەیەکی ھەردەم ئازادیخواز لە ناو نەچوو و تەنانەت ھەر ئێستاش لە سەنگەر دا دیفاع لە نرخ و بەھاکانی ھەموو گەلانی ئەم دنیایە دەکا و لە پێناوی دا ھەم گیانی بەخت دەکا و ھەم خاکی خۆی کردۆتە پەناگای میلێۆنان مرۆڤی ئاوارە کە لە چنگی بەربەرییەتی سەردەم زۆر بێ بەزەییانە ڕزگاریان بووە و خەڵکی کوردستان زۆر بە پەرۆش و بە دڵ و گیان باوەش و دەرگای ماڵی خۆیان بۆ کردوونەتەوە و ژەم و ژیان و ژینگەیان بۆ دابین کردون و ھەست و سۆزی بەرزی مرۆڤانەیان پێشکەش کردون.

بەڵێ خەڵکی کوردستان ھەر لەو کاتە دا دەھەوێ ئیتر بۆ خۆی چارە نووسی خۆی دیاری بکا چیدیکە ئەو توشی ئەو کارەساتانە نەبێتەوە و لە مافی دێمۆکراسی خۆی کەڵک وەرگری ئازادانە ریفراندۆم بکا و پێ بە پێ وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ و ئازاد و کەرامەتی مرۆڤایەتی خۆی بەرز ڕاگری و سەدان ساڵ نەھامەتی کە بە سەریان داھێناوە تێپەڕ بکا.

کەچی بەرژەوەندیی بەرچاوی دەوڵەتانی دنیای نوقاندوە و بە یەجگاری خەریکن بیر و بڕوای ئازادی و دێمۆکراسیان لە بیر دەچێتەوە و دەیان ھەوێ کوردستان دیسان بکەنە پێ خوستی سات و سەوداکانی خۆیان.

بۆیە سەرجەم مرۆڤەکان لە کوردستان ئەگەر سوور بن لەسەر مافی رەوای نەتەوەیی و ئازادیی خۆیان نابی بە ھیچ شێوەیەک لە چوون بەرەو ڕیفراندۆم پاشگەز ببنەوە چونکە ئەو ڕێگایە ئاشتی خوازانەترین و ڕەواترین ڕێگەی مرۆڤایەتییە کە کوردستان و مرۆڤەکانی ھەڵیان بژاردووە کە بەو ڕێگەیە دا بەرەو سەربەخۆیی بڕۆن.

 

حەمە حەریری 19.09.2717ی کوردی

وتەکانی نەمر قاسملوو لە سەر ئازادی 

 

کاتالۆگ