پەرە چیرۆکێک‎، حەمە حەریری

کە سیوادی دا وردە وردە دوای نان خواردن و یەک دوو چا خواردنەوە ئەمن دەچم گۆلک و مانگاکان دەردەکەم و دەیانبەم بۆ گارانێ و دەبی خێرا بچم و بێمەوە و منداران ھەستییننم و ئەو قابرەمە ماستە

hama-hariri

و ئەو کیتەرە ڕۆنەی ببەم لۆ شاری و لۆ دوکانی مام ھەردی و سەرەکی ماری مام ھێمنیش بدەم و ئەحوارێکی بپرسم دەرێن لە جێیێ دایە زۆر ئەوەیە، هەژارێ پیر بۆوە ئەویش چ ھێزی نەمایە نا.

شەمالی نەوەی پێرەکە لە ڕێیە توشی بووم گۆتم شەمال پاپیرەت کووە؟ گۆتی مام شوان بڕوات ھەبی زۆر ھیلاکە، ئەو ڕۆژەی گشتپرسی نەبی چوین بۆ لا. بابم زۆری پەرۆش بوو ھەر دەیگۆت شەمال برێی چا بیتەوە ؟

ئەمنییش دەمگۆت باوکە گیان ئەو ھەواڵەی گشتپرسی پێ برێێ پێی خۆش دەبیتن باوکم گۆتی ئێ باشە وچۆوە بن، سەری باپیرەم گۆتی باوکە دەزانی ئەوڕۆکە ڕۆژی دەنگدانێیە، ئەویش گۆتی دەنگدانێ چی ،گۆتی بابە دەنگدانە بۆ ئەوەی کوردستان دەورەتی خۆی ھەبیت. ھەر وای وت و باپیرەم لە خۆشیان دەگریا و گۆتی سوارە ئەگەر نەمبەی منییش دەنگێ خۆم بدەم قەتت لێت خۆش نابم . مام شوان بڕوات ھەبی زۆریپێ خۆش بوو، بەباوکمی گۆت ھەڕو دایکت بانکە پێناسەکان لە بوخچەکە دەرێنێت و ھەردوکمان بەرە لۆ دەنگدانێ. سەرت نەھێشێنم، نەنیشم لەوی پێ خۆشتر بوو .

لەگەر باوکم ،. داپیرە و باپیرەمان برد، دەنگمان دا ھاتینەوە گەلکیان پێ خۆش بوو .باپیرەم دەیگۆت ئەو ئاواتەم ھاتە دی ومنیش نەی بینم ، ئاواتە خوازم ئێوە بینین کوڕم جا دەمرم ئەو جار ئێوەم خۆش. داپیرەم دەیگۆت بەسە، تا گەنکێ ئەو ھەمۆە نەھامەتێ ڕۆلەی بابی، چاو ئەو وراتە خۆشە و بە پیتەمان ھەیە، بۆ نابی بە دەستی خۆمان بی؟

بەرێ مام شوان، بڕواتھەبی دوو ڕۆژ دواتریش کە چووینەوە گۆتی ڕیحانێ ماری کاک سۆرانی پێی گۆتینە دەنگدان سەرکەوتوو بووە یانی لە گەر داپیرەم گەلێکیان پێ خۆش بووە. ئیدی لە دوای ئەو ڕۆژەوە باپیرەم ھەر وەکی خۆیەتی.

بەرێ ئەوەش چیرۆکی ماری مام ھێمنی و ئەمنیش ئەوە گەیشتـمە بەر دەرکی مارێ مام ھێمنی . دەبی کە چوومە ژورەوە ،دانیشم وھیوای چاک بوونەوەی لۆ بخوازم و یەك دوو قسەی خۆشیان بۆ وەگێرم و ئەو جار برێم ئێوە سەربەزر بن و کوردستان سەربەخۆ بیت و یەکریزی پتەوتر بیت و ماڵئاوا.

حەمە حەریری

 01.10.2717ی کوردی

 

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو