گشتپرسی فریشتەی کوردان، د. حوسێن خەلیقی

شوێن: باشووری کوردستان.

کات: شیاوترین، دەسەڵاتی دەسکردی کورد لە بەغدا، بەپێچەوانەی بۆچوونی سیاسەتوانانی کوردی باشوورپێش گشتپرسی،

husen_xeliqi

ئەگەر توانایان هەبایە، وەک دژکردەوە بۆ گشتپرسی، ئەنفال و شیمیاباران و خەڵکقڕان و گوند و شار کاولکردنیان، وەک سەدام ئەخستە ڕۆژەفەوە. بۆیەشیاوە، چونکە هەم شپرزەن و هەم بە ململانێ لەگەڵ دیاردەیەکی دیکەوە سەرقاڵن و بەم زوانەش لەو گێژاوە ڕزگار نابن. هەربۆیە ئەگەر خاوەن تۆزە هێزێکیش بن بۆ هێرش بردن، هەم هاوپەیمانان ناهێڵن و هەم پێشمەرگە، پێشیان پێدەگرێ. بەڵگەش ئەوەیە، ئەوەی لە توانایانا بوو، کردیان و هاو دیکتاتورە داگیرکەرەکانیشیان خستەگەڕ.

ئەرک: گەورەترین تاقیکاری. هەرکەس و لایەنێک ئەم بابەتەی گەڵاڵەکردووە، جێگای دەسخۆشییە، چونکە لە مێژووی خوێناوی ئێمەی کورددا، ئەوە یەکەمجارە، ئەزموونێکی وەها بەنرخ، دێتە گورەپانی سیاسەتی بەکردەوەی کوردەوە. ئەم دیاردە، نەیارانی خۆی خستە تەنگەژەوە، لەنێوخۆدا، گەلێک بیروبۆچوونی شاراوەی لەژێر درۆشمی زەرق و بەرقدارا، خستەڕوو. بێروبۆچوونی گەڵیک خەڵک و ڕێکخراوی سەبارەت بە دوستانیان، دەرخست. لە پلەی نێونەتەوەییدا، دوست و نەیاری ئێمەی ئاشکرا کرد، بە دەربڕینی هەڵوێستی چاوەروان نەکراویان، بە ئەندازەی سەد ساڵ، زەینی ئێمەیان لە خۆشباوڕی بەو لایەنانە، گوڕێ، هەندێک کەسایەتی و لایەنی لای نەتەوەکەی سەربەرز کرد. ئیرادە و ویستی زۆرینەی خەڵکی ئەو بەشە لە کوردستانی، نیشانداو بۆ یەکەمجار ئازادانە بۆ ئازادی دەنگیاندا.

  دەریخست، وتەی پێشینیان کە دەبێژن” دوستی ئێمە چیاکانە” راستە. منیش” ئێرادەی پۆڵاینی گەل”ی پێی زیاد دەکەم. بەخۆشییەوە ئەوڕۆ، جیهان نیازی بە قارەمانەتی پێشمەرگەیە و ئەویش نەک لەبەر کورد، بەڵکوو لەبەر پاراستنی وڵاتەکانی خۆیان و وەک وتم، ئەوان لە هەڵوێستەکانیاندا، دەریانخست، کە پەرەنسیپە دێموکراتیکەکانی جێگرتوو و لە یاسای بنەرەتیاندا، لە کۆتایی چەرخی نوزدەوە، بۆ فریودانی کومەڵانی خەڵکە و نەتەوە یان دەوڵەتە یەکگرتووەکانیش ئامرازی بەرەو پێشبردنی ئامانجە بەرژەوەندیخوازانەکانیانە، نەک داشداری لە مافی مرۆڤ.

  ئێستا ماوەتەوە خۆراگریی پر لە هەست و بیری ئازادیخوازانەی ئەو خەلکە نەبەزە، لە بەرانبەر هەڵوێستە دڕندانەکانی دەسەڵاتی بەغدا و هاوکەویلەکانیەوە. خەڵکی ڕەنجدیدە و  قارەمانی باشووری وڵاتەکەم! لەم کاتەدا، پشتیوانی ئێوە لە سەرکردایەتی کورد و گوێنەدانتان بە پڕوپاگەندەی نەیاران، و دەروون نەخۆشانی ناخۆ و دەرەوە، سەرکەوتنی زیاتر دەستەبەر دەکا. ئەوە ئێرادەو وبەردەوامی ئیوەیە کە هەموو پلانێکیان دەکاتە بڵقی سەرئاو. ئێوە شیاوی وڵاتی سەربەخۆ و دەسەڵاتی دێموکراتیک و دادپەری کۆمەڵایەتین. ئێوە ڕابوردووتان پرە لە حەماسە و خۆراگری و قوربانیدان و فیداکاریی. بارەکەمان قورسە و دەرکەوت کەس بۆمان هەڵناگرێ یان لانی کەم یاریدەمان نادا، دەس لە دەس و قووەت لە خودا، خۆتان شان بەنە بەری. هەر ئیوەشن، دەتوانن، ئەو بارە هەڵگرن و ئەو ڕێگا پڕلە هەوراز و نشێوە ببرن. خەڵکی بەشەکانی دیکەی کوردستان خۆشک و براکانی خۆتان پشتیوانتانن. بۆ پێشەوە بەرەو سەرکەوتن، ڕزگاری چاوەڕوانمانە و بەو هەول و هەڵوێستەتان، بەرەی داهاتوو، لە مەرگ و نەمان ڕزگار بکەن و با ئێوە تەواکەری خەباتی خەباتگێران پیش خۆتان و ڕوسووری ئەو بەرەیە بن

 

  خەلێقی٢/١٠/٢٠١٧، ستوکهوڵم، سوید.

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو