تەرمی مام جەلال لە گردی دەباشانی سلێمانی بە خاک سپێردرا

مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکۆماری پێشووی عێڕاق ، رۆژی 310/2017 لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا لەتەمەنی 84 ساڵیدا، بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

 ئەمرۆ تەرمەكەی مام جەلال کە بە ئاڵای کوردستان داپۆشرابوو، گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی و دوای ئەنجامدانی مەراسێمێكی تایبەت، لەنێو ئاپۆڕایەکی جەماوەریدا گەیندرایە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی و  دوای ئەنجامدانی نوێژی جەناز، تەرمی مام جەلال بەرەو دەباشان بەرێکرا و لە نزیک ماڵەکەی خۆی بەخاک سپێردرا

ڤیدیۆی پێشوازی 

 

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو