ترەمپ: سزای زیاتر بەسەر سوپای پاسداران دەسەپێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتارێکدا کە بەبۆنەی ساڵڤەگەری رێککەوتننامەی ئەتۆمی پێشکەشکی کرد، داوای هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکەی کرد و  رایگەیاند ناتوانن پەسندی بکەن. راشیگەیاند لە کۆنگرێس پرۆژەیەک بۆ هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکە هەیە، ئەگەر نەگەنە ئەنجام هەڵی دەوەشێننەوە. 

هەروەها ترەمپ رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی سوپای پاسداران لە سەرتاسەری جیهان پشتگیری و هاوکاریی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.

رووداو – واشنتن

 

شه‌ریف هه‌ژاری: قسه‌كانی ترامپ له‌ باره‌ی ئێرانه‌وه‌ و، هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم به‌ كورتی:

سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌ی: خستنه‌ڕوی به‌شێك له‌ مێژوی كاره‌ تیرۆریستیه‌كانی ئێران بوو به‌تایبه‌ت دژی هاولاتیانی ئه‌مریكی.

ناوه‌ڕاستی قسه‌كانی: هۆكاره‌كانی خراپی ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌!

كۆتایی وتاره‌كه‌شی: وتنی چه‌ندین حه‌قیقه‌ت و بیانووگرتن بو به‌ ئێران!

هه‌ڵسه‌نگاندی خۆم له‌ ڕوی سیاسیی-ستراتیژی بۆ ئه‌م وتانه‌ی ترامپ ئه‌وه‌یه‌‌: باشمان له‌ بیره‌ چیتان به‌رانبه‌ر هاولاتیانی ئه‌مریكیی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌. هه‌مو كاره‌كانتانمان له‌ یاده‌ و، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بۆت دێین و، هیچمان له‌یاد ناچێ و، هه‌ر ئه‌تڕوخێنین!!

به‌و مانایه‌ی: ئێران تۆ هه‌رچی بكه‌ی و وته‌كانیشم (وته‌كانی ترامپ)یش جێ به‌ جێ بكه‌ی، هه‌ر بیانوی نوێت پێ ده‌گرین و، له‌ كۆڵت نابینه‌وه‌ تا ئه‌تڕوخێنین!

چونكه شێوازی وتاره‌كه‌ی ترامپ به‌جۆرێ بو، هه‌ر ته‌نها كێشه‌ی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ ئێران بۆ (ڕیكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و به‌رنامه‌ موشه‌كیه‌كانی) نه‌گێڕایه‌وه‌.

به‌لكو ترامپ له‌سه‌ر (كوشتنی هاولاتیانی ئه‌مریكی، هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌كانی، به‌تیرۆریست زانینی پاسداران-حیزبوڵا، دۆخی خراپی ئازادی له‌ ناوخۆی ئێران و خراپی زروفی هاولاتیانی ئێران، په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و كۆریای باكور، هه‌ژمون و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران به‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌ب،‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی له‌ ناوچه‌كه‌دا و هتد) بوون.

ئه‌مه‌ش په‌‌یامێكه‌ بۆ جیهان و مانای ئه‌وه‌یه‌: ڕژێمی ئێران سه‌ره‌یه‌تیی‌ و تاكه‌ هۆكارێك نیه‌ بۆ دژایه‌تی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، به‌تایبه‌ت كۆتادێره‌كانی ترامپ ئه‌م دێڕه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ترامپ به‌ له‌فزه‌وه‌ ئه‌یڵێته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ش وتیه‌وه‌‌:

Iran is the sponsor of Terrorism in the World

خوێندنه‌وه‌كانم له‌ یاد مه‌كه‌ن و ئه‌یبینن!

خۆتان ئاماده‌كه‌ن بۆ هێنانی فه‌رهودكاریه‌كانی ڕوخانی ڕژێمی ئێران! ته‌ڵاقی بارام به‌گ كه‌وتبێ كه‌مێك ته‌مه‌نتان هه‌بێ، ئه‌یبینن!

شه‌ریف هه‌ژاری

2017/10/13

کاتالۆگ