حەشدی شەعبی و ئێران/ ساڵە نەڵۆسی

هەروەک هەموومان دەزانین حەشدی شەعبی هەمان سپای پاسدارانی ئیرانە و هەمان هێزی جینایەتکاری دژە کوردە. دامەزرێنەرانی ئەم هێزە ئاتوڵاکانی ئێرانن و بیر و فکری ئێرانی ئاخوندیە.

ئەوان بە دامەزرانی سپای پاسداران توانیان نیزامی ئیسلامی شیعەی خۆیان بە سەر خەڵکی ئێراندا بسەپێنن و حەشدی شەعبیش جارێ بڕەک پەرشوو بڵاوە بەڵام لە داهاتووی نزیکدا دەبێتە سپای پاسدارانی ئێڕاق و دەبێتە گەورەترین هەڕەشە لە سەر کورد و گەلانی تری ناوچەکە.

تورکیە کە ئیستا کەوتۆتە داوی ئاخوندەکان، دەبێ ئەوەی باش بزانێ کە زۆری نەماوە هەمان هێز لە وێش دامەزرێ و دەسەڵاتی ئەردوغان دەکەوێتە دەست ئەم هێزە. تەنیا هێزێک کە بتوانێ پێش بەم هێزە تێرۆریست و خوێنمژەی ئێران بگرێ، پێشمەرگەیە بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانان. ئەگەر بێت و هاوپەیمانان زوو نەکەونە خۆ و دژی دەسەڵاتی مەلاکانی ئێران هەڵویستی جیدی نەگرن، لە ناوچەکە دەریان دەکەن و کورد تەنیا دەمێنێ لە بەرابەر ئەم هەمووە خوێنمژەدا.

کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران، هەوڵی ئەوە دەدا کە هەموو ئێڕاق و سوریە و لوبنان و یەمەن بکات بە حکومەتی شیعە و بەمجۆرە دەسەڵاتی خوێنمژانەی خۆی بەسەر خەڵکانی سونی مەزهەب و ئایینەکانی دیکەدا بسەپێنێ و بەداخەوە بە هۆی سیاسەتی هەڵەی باراک ئوباما تا حەدێکی زۆریش سەرکەوتوو بووە.

سیاسەتی نوێی ترامپ دژی ئێران و تێهاویشتنی هێزەکانی سپای پاسداران و قودسی ئێران لە لیستی تێرۆردا ، بڕەک ئەم هیوایەی دروست کردوە کە شانسی ئەوە هەیە پپێش بەم نیزامە تێرۆریست پەروەرە بگیردرێ.

دوای 25ی سپتامبر و دەنگی بەڵێی خەڵکی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، دەوڵەتانی دژە کوردی جیران، یەکیان گرتووە و هێرشیان بۆ سەر باشووری کوردستان دەست پێکردوە کە زۆر ترس هێنەرە.

لەم ماوە کورتەدا ئەوەی لە مێدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، دژی گەلی کورد لە باشووری کوردستان، بێجگە لە دەیان هەڕەشەو گوڕەشەی ئێڕاق و وڵاتانی دەوروبەر.

1.  راگرتنی گەشتی دەرەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سولەیمانی

2. مانۆری نیزامی  هیزەکانی ئێڕاق لە گەڵ وڵاتانی جیران،  ئێران و تورکیە و سەردانی ئەردوغان بۆ ئێران و هێرشی تووندی مێدیاکانیان بۆ سەر باشووری کوردستان

3. گرتنی دەیان کەس لە کوردانی رۆژهەڵات کە خۆشحاڵی خۆیان نیشان دا بە بۆنەی سەرکەوتنی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی

4.  هێنانی هێزی زۆر بۆ دەوروبەری کەرکوک و سوتاندنی بارەگای یەکیەتی لە دوزخورماتوو و بریندار کردنی 8 پێشمەرگە

هەموو هەوڵی ئیران، ئەوەیە کە بە هەر قیمەتێک بۆی بکرێ، هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کورد ئیدامەی هەبێ بۆ ئەم مەبەستە هیزی قودسی خۆی بە فەرماندەیی قاسمی سولەیمانی هێناوەتە ناوچەکە.

گەلی کورد دەبێ زۆر وشیار بێ و یەکگرتوو نەبین تێدا دەچێن.

ئەوە جێگەی خۆشحاڵیە کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمڕۆدا یەک دەنگ وتیان:

“پارتی و یەکێتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی و بژاردەی سەربازی رەتدەکەنەوە، سووربوونی خۆیشیان لەسەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان بە دیالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بنیاتنەر لەنێوان هەولێر و بەغدا رادەگەیێنن.”

 

 

 

فارسی
کاتالۆگ