یەکساڵەی مەرگی ناوەختی هاوڕێ رەسوڵ، لوقمان مێهفەر

هاوڕێ رەسوڵ، ئەم ئێوارەیە 20171026  یەک ساڵی تەواوە بە سەر کۆستی مەرگی بە ناوەختی تۆ رادەبری، بەلێ یەک ساڵ بەر لە ئێستا لە ئێوارەیکی وەک ئەمڕۆدا هەواڵی مەرگی تۆیان پێدام، هەواڵێکی تا بڵێی دڵتەزێن.

luqman-mehfer-arsan-muhamdzadeh-0

لە دەرونا هەناوم لە وێنەی بورکان دەخروشا . بەڵام بەروخسار و جەستە قورس و قایم وەستام، دەمزانی بەپێی سروشتی کە هەتە پێت خۆش نیە کزوداماو چاو بە ئەسرین بم بین. چۆنکە ریبازیکی پێرۆز و ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانیت گربوتەبەر، دەتهەویست رۆژههڵاتیەکان شانازیت پێوە بکەن، بە خەم و رشتنی فڕمیسک لە گەورەیی ئەو ئەرکە لەخۆبردویە کەم نەکریتەوە. بە برا کوردەکانمان بلێن ئەگەر رۆژێ ‌رۆلەکانی باشور لە کۆماری کوردستاندا بەشدار بوون و خۆینیان بەخشی ئەوە ئەمروش روڵەکانی رۆژهەڵات و مێراتگرانی کۆمار حازرن بۆ گەرانەوە و رزگار کردنی ناوچە دابراوەکانی باشور بە سەخاوەتەوە گیان لەسەر دەستن، بەو بیرە کە ئێمە پێشمەرگەی کوردستانین و سنور نەناسین. هاوڕێ لەبێرمە کاتێک لە سەفەری نێوخۆی وڵات، لە راسانی 1395گەڕاینەوە پێت گۆتم شانازیت پێوە دەکەم، تەنیا شتیکم لە دەست دێ ئەویش ئەوەیە کارێک بکەم سەرت پێ بەرز بێ و “ئارسان”یش لە دواروژدا شانازیم پێوە بکات، من وابێرم کردوە کە زیاتر لە رادە بە شاهیدی هاوکارەکانت بۆ پەروردە و راهێنانی پێشمەرگەکان کار دەکەی. نەم زانی سەفەرێکی سەخت و پڕ تەلێسمت لە پێشە و دەتهەویت بە خۆێنی ئال و گیانی پاکەوە ئەو سەربەرزیە بۆ من ئەو شانازیە بو دوارۆژی ئارسانی کوڕت بخەملێنی، داخەکەت بە جەرگم زامت گەڵێک بەژان و کەلێنت خالییە.

بەڵام ئەمە ژیانی پڕ لە شانازی شۆرشگێرەکانە، نابێ پێی بتاسین و بێ هێوا بین بەڵکو بە پێچەوانەوە دەبێ خۆ راگرتر بین بەردەوام بین لەسەر درێژەدانی ریگایان. هاوڕێ ئەمرو تۆ بە دیمەن لە لام نی بەڵام بوونی تۆ بە یادگارەکەی تۆ واتە کاکە ئارسانەوە دەکەم و فەراموشیم دیتەوە بەر دڵنیابە رێبازت بەردەوامە و ئارسانیش وادێ ‌گەورەتر دەبێ مێژوی پڕ لە خەبات و تێکوشانت دەنوسیتەوە، ریباز وبیری تۆش دڵنیام بە ئەمانەتەوە بە مێشک و بیری دەسپێرێ.

هەزران سڵاو لەگیانت پێشمەرگەی خاکی وسنورنەناس.

وێنە: شەهید رەسوڵ

لوقمان مێهفەر 26/10/2017

 

کاتالۆگ