خۆپێشاندانی کوردانی ئوتریش

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە بەشداری سەدان کەس لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش خۆپیشاندانێک دژ بە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

بەرانبەر بە گەمارۆ ئابووریەکانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان دژی باشووری کوردستان ، بەرانبەر بە هێرشی دڕندانەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان و  ئاوارەکردنی دەیان هەزار کوردی ناوچە کوردنشینەکانی باشووری کوردستان و سوتاندنی ماڵ و مڵکیان  لە لایەن تیروریستانی حەشدی شەعبیەوە و هەروەها بۆ پشتکیری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو. خۆپیشاندانەکە لەبەردەرکی پارلمانی وڵاتی ئوتریشەوە دەستی پێ کرد و بەدانی دروشمی دژبە داگیرکاری کوردستان، دژ بە کۆمەلکۆژی لە کوردستان، دژ بە دەست تێوەردانی وڵاتانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیە لە کاروباری ناوخۆی کوردستان و گەمارۆی ئابووری بۆ سەر کوردستان بەرەو دەرکی باڵوێزخانەی  ئامریکا وەڕێ کەوت. لە بەردەرکی باڵوێزخانەی ئامریکاش خۆپیشاندەران دروشمەکانیان بەردەوام دووپات دەکردەوە و دەنگی ناڕەزایەتیان کوردیان لە بێدەنگی ئامریکاییەکان بەرانبەر بە کۆمەڵکوژی کورد لە ناوچەکە دەردەبڕێ و بۆ پشتکیری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروشمیان دەدا.

شایانی باسە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار بوون و هەروەها لە ئورگانیزەکردن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکەدا دەوری بەرچاویان گێڕا کە جێگای ڕێز و سوپاسە.

کاتالۆگ