منی کوردستان وکورد‎، حەمە حەریری

سەرزەمین و نەتەوەیەکم  لە وەتەی بوونم  لەو کاتەوە وەکوو مرۆڤ خۆم و خاکم پاراست لە چنگ گورگ و دێو و ھەژدیھاکانhama-hariri

سەت قات زۆرتر و بە گوڕتر لە ھاست دڕندە و حەزیاکان وەستاومەوە و دەوەستمەوە، ئەوە وانەیەکە و لە کۆنەوە  نەوە بە نەوە لە کەوتن و ھەستانەوە فێری بوومە و  ھەموو  وشەی داگیرکەرانی کوردستانی پێ دەسڕمەوە.

زۆر جار ڕەشابا و بوومە لەرزەی بۆمب و موشەک و لەشکر لە سەر لەشکری  دوژمنان  بۆ سڕینەوەی منی نەتەوەی کورد دا کەتوونە و لە بن نەھاتووم و دەستم لە خاک و سەربەستی  ھەڵنەگرتووە .

ئەم جارەشیان با ھەموو دنیا بزانێ بە زەبللا و چوکەیان بە دوور  و نیزکیان نە ئەوان کوردستانیان پێ قوت دەرێ  نە کوردستان و کوردیش لە گەیشتن  بە سەر بەستی دەست ھەڵدەگرێ .

خۆ ئەوان تەنیا پەلی بڕوا بوون بە گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەی کوردیان  لە ڕێگەی  ئاشتیەوە نەشکاند ، بەڵکو کەرامەتی ھەموو مرۆڤایەتیان  خستە بەر پێی دنیا خۆرانی  ئەمڕۆ  و سبەی و ھەموو بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤیان   چڕژ و جغز پێدا ھێناوە و  ھەتا ڕووبەرێکی نوێی جیھانی بۆ  بە ئارامی ژیانی  نەتەوەکانی ژێر چەپۆک و خاک داگیرکراو دا ڕێگە پێ نەدرێ چارەنوسی خۆیان دیاری کەن.

ئەستمە زۆر ئەستمە  نەتەوەیەکی وەک نەتەوەی کورد تا گەیشتن بە سەربەستی دان بە خۆ دا بگرێ.

 

20171028

کاتالۆگ