کوردستان خاکێکی کارەسات بەسەرھاتوو‎، حەمە حەریری

 کوردستان ئێستا لە ژێر زنجیری تانک و پۆستاڵی ڕەشی داگیرکەرانی کوردستان  برینی قووڵی ھەڵگرتوون ولە لایەک رۆڵەکانی خۆی بۆ بەخت ئەکەن

hama-hariri

 و لە لایەکیش مێژوو بە سەر ئەم خاک وخەڵکە دا لاپەڕە بێ روحمەکانی خۆی  چەند پات دەکاتەوە لەو لاشەوە سرووشت ونەھێنییەکانی ئەم دنیا و ڕەمزە گیان ئەستێنەرەکانی ڕووی کردە وە کوردستان وھەژاندی وکارەساتێکی  جەرگ بڕی خولقاندو شارو گوندی وێران کردین ھەزاران  پیرو جحێڵ و کۆرپەو کوڕ و کاڵی  لێ ستاندین و ئەویش وەک سرووشت چاوی بە نەتەوەی  کوردو کوردستانیان ھەڵنەھات و کرماشان و سەرپێڵی زەھاو  سەلاس و ئیلام وخانەقین ودەربەندیخان و کەرکوک وسلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێرو دەھۆک و زۆر شار و دێھاتی دیکەی لێ توشی نەھامەتییی کردین.

بە تایبەتی  ناوچەکانی سەلاس و سەرپێڵ و ئیلام و کرمانشا بە گشت دەوروبەریانەوە کە سەرتاسەری کوردستانی  تاسە بار کردوە.

ھەر بۆیە ئەم جارەش نەتەوەی کورد نابی چاوەڕوانی داگیرکەرانی کوردستان بی کە یارمەتی  خەڵکی لێ قەوماوی ئێـمەی نەتەوەی کورد و کوردستانیان لەو ناوچانە بدەن ئەوە ئەرکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی ئێمەیە زۆر بە خێرایی و ئەوەی لە دەستمان دێ بۆ بە ھانا چوونی دایک و باب و خوشک و برا و مناڵانمان بێکەین و بە ھەر شێوەیەک کە بۆمان بلوێ بەھانایانەوە بچین و چاو نەترسانە و لە داگیرکەرانی کوردستان نابی بترسێین و ئەوە وەزیفەی ئێمەی کوردە بە فریای نەتەوەی خۆمان لەو ناوچانەی کوردستان بگەین .

ئەمن بە نۆرەی خۆم خاکی بن پێی ھەر مرۆڤێکی باشم کە بە ھاواری خەڵکی ئەم ناوچانەی کوردستانەوە دەچن  و یارمەتیان ئەدەن .

کوردستان ئەی نیشتنمانە تەنیاکەم دەزانم سروشتیش ئەم جارەشیان وێرانی کردی و رەپۆشی کردین .بۆ خۆمان نەبێ ھیچ کەس ناتوانێ ئازاری تۆ  ڕاژێنێ و ھاوخەمی کارەسات بە سەرھاتووەکانمان بێ.

کاتالۆگ