کارەساتی نەتەوەیی, د. حوسێن خەلیقی

 هێشتا برینی قووڵی هەرگیز ساڕێژ نەبووی کارەساتی١٦ی ئوکتوبری ئەمساڵ سارێژ نەبووە و هێشتا تاکی کورد، لەبەر بە فێڕۆچوونی بەری ڕەنجی سەدانساڵەی لە خەوی گران ڕانەچەنیوە،

xeliqi

کە کوردی مەینەتبەش و چارەنووس نادیار، تووشی کارەساتێکی سامناک هات! ئەم جارەیان، نەک بەدەستی خۆی بەلکوو بە کارەساتی سرۆشتی!

  وەک ئاگادارین، بۆمەلەرزەی ئەمجارە، سەرانسەری جوگرافیای کوردستانی گرتەوە و لەم وەرزەی ساڵدا، گورزیکی کوشەندەی لە پەیکەری گیان و ماڵی گەلەکەمان دا. ئەوەی لە ناوچەی کرماشان قەوما، هەرەسهێنانی مرۆڤی و داڕمانی شار و گوند بوو! لەو ڕووداوەدا، بە تایبەت لە کرماشان و سەرپێڵ و قەسری شیرین و گوندەکانیان. ڕووداوەکە هێندە گەورە بوو، کۆی بیر و هۆش و سۆزی نەتەوەکەمانی بریندارکرد، بەو بۆنەوە و بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، وەک بەڕێوەبەری ئەنیستیتو لە گەڵ هاوکارانم، هاوخەمی خۆمان بۆ پاشماوەی شەهید و بریندارەکان، ڕادەگەینین. بە تایبەت بەشداری خەمی قووڵی ئەو ئازیزانەین کە لە دەرەوەی وڵاتن و ناتوانن لە نزیکەوە هاوخەمی خۆیان بۆ خۆشەویستە لە دەسچووەکانیان دەربڕن. هەر وەها ئاواتە خوازین، بریندارەکان، تەندروستی خۆیان وەدەس بیننەوە و بگەڕێنەوە لای پاشماوەی بنەماڵەکەیان.

 

لەلایەن بەڕێوەبەری ئەنیستیتوەوە

حوسەین خەلێقی

١٥/١١/٢٠١٧

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو