پێکهێنانی شووڕایەکی تازە لە نێوان دوو حیزبی کوردی و چەند گروپ و لایەنێکی غەیرە کورد

پێشمەرگەکان: بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامیی ئێران حیزب و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی موخالیفی ئەو ڕێژیمە بەردەوام بە دوای دروست کردنی پلاتفۆرم و ئۆرگانیزاسیۆنی جۆراوجۆر دا بوون بۆ یەکخستنی هێز و تواناکانی خۆیان لە هەمبەر ئەو ڕێژیمە دا کە ئەوەی تا ئێستا دیارە و تاقیکراوەتەوە هیچکامیان نەیانتوانیوە ببنە هیزێکی گشتگتیری بەرین کە زۆرترین هیزی موخالیفی ڕێژیم لە خۆیدا کۆبکاتەوە.

یەکەمین کۆنفڕانسی شوڕای دێمۆکڕاسی خوازانی ئێران

هەر لە دروست بوونی شوورای نیشتیمانیی بەرگری کە بەهێزترینی هەمووی ئەو هەوڵانە بووە و دوو هێزی گەورەی ئەوکات لە پایە ئەساسییەکانی بوون(سازمان مجاهدین خلق ایران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران) دوای نیزیک بە 3 ساڵ جگە لە موجاهدین ڕێکخراوێکی دیکە لەو شوورایە نەمایەوە.

دواتر کۆمەڵێک هەوڵدران و ناو دیاری کران  کە هەرکامەی دوای جەند بەیانیەیەکی هاوبەش لە بۆنە جۆراوجۆرەکان دا خۆیان بە بێ دەنگی بە مێژوو سپارد و ئاسەواریان نەما.  لە ساڵی 2005 کۆنگرەیەک پێک هات بە ناوی: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ هەم حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هەم کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هەم پارتی ئازادیی کوردستان  و کانوونی فەرهەنگیی کوردانی خوراسان و هەمیش چەند حیزب و لایەن و کەسایەتیەکی سەر بە نەتەوەکانی دیکەی وەک بەلووچ، تورکمەن، عەرەب و ئازەری بەشدار بوون و لە سەرەتا دا کەمێک فەعال بوون و دواتر وردە وردە ئەو هەوڵەش لە کزی دا و ئیستا تەنیا ناوێک ماوە و ناوەرۆک دیار نیە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هەوڵێکی دیکە دراوە و ئۆرگانیزاسیۆنێک بە ناوی” شورای دمکراسی خواهان ایران” پێکهێنراوە کە  ئەوەی دیارە لە سەر بناغەی ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ دروست بووە بە کەمێک جیاوازیی ئەندامانەوە.

ئەندامانی غەیرە کورد جگە لە دوو لایەن کە زۆر نەناسراون و بە خۆیان دەڵێن سەرانسەری، باقی ئەندامان هەر ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵن کە ئەوەش وا نیشان دەدات ئیدی لە کۆنگرەدا درێژە بە ئەندامەتیی خۆیان نادەن. لەو شوورایە دا دوو حیزبی کوردیش هەیە کە یەکێکیان  کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەوی دیکەیان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان”حدک” یە.

ئێمە لەم کورتە  شرۆڤەیە دا نامانەوێ لە سەرەتا دا نیشانەی پرسیار بخەینە سەر دروست بوونی ئەو ڕێکخراوەیە و هەر بە کورتی ئەوە  دەخەینە بەرد دیدی خوێنەران کە :

ئەو بەشي لە کۆمەڵە لە ساڵێ 2000  کە  جیابۆتەوە تا ئێستا بەردەوام هەوڵی شوناس دەدات و بە دوای ئەوەدا وێڵە کە ناسنامەی ڕاستەقینەی کۆمەڵە کەسب بکا و تا ئێستاش پێی نەگەیشتووە، بۆیە سەر بەهەموو ژوورێک دا دەکاتەوە تا خۆی بە میراتگری کۆمەڵە بناسێنێ. بۆیە ئیمزاکردنی وەها مەنشوورێک بۆ ئەو بەشە لە کۆمەڵە زۆر جێی تەعەجوب نیە.

ئەوەی دەگەڕێتەوە سەر حدک ( هاوڕێیانی پێشوو)  ئەوەیە کە زۆربەی خاڵەکانی نێو ئەو بەیاننامەیەی کە ئیمزایان کردووە ناتەبان لەگەل بەرنامەی ئەو حیزبە کە باس لە پێکهێنانی کۆماری کوردستان لە ئێرانێکی فیدرال دا دەکات. هەر لە ئێستاشەوە بەشێک لە ئەندامانی ئەو حیزبە بە جیدی موخالیفی ئەو بەیانیەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە بەربڵاوی دژایەتی دەکەن و پێیانوایە ئەوە نەوعێکی دیکە لە ئێرانچیەتیە. بەتایبەتی خاڵێ 7  بە تەواوی  ناتەبایە لەگەل بەرنامەی حدک پەسندکراوی دوایین کۆنگرەیان و تەنانەت ناتەبایە لەگەل ناوی حیزبەکە و داڕشتنی لۆگۆکەشیان.

ئەوەی لە هەمووی گرینگترە ئەوەیە کە خاڵی 7ی مەنشوورەکەیان سەدێکی قایم لە پێش نەتەوەکان دروست دەکا کە نابێ باسی سەربەخۆیی بکەن و لە ئیستاوە عەهد و پەیمان بدەن کە باسی دابڕان لە ئێران نەکەن، بەڵکوو پارێزەری یەکیەتیی خاکی ئێران بن.

 لە ئێستاوە زووە کە هەڵسەنگاندن لە سەر ئەو ئۆرگانیزاسیۆنە نوێ یە بکەین و با چاوەڕوان بین لە ڕۆژانی داهاتوو دا ئاکامی ئەو بەیاننامەیە دەبێتەوە چی ؟ ئەوە دەتوانرێ خاڵێک بێ بۆ گەڕانەوە بۆ دواوە!

 

……….

 

هەر لەم بارەوە  وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبوکی لوقمان ئەحمەدی

 

لوقمان ئەحمەدی: باوەڕم بەوە نیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی هەڵوێست و کاری لایەنی دیکەی کوردی و نەتەوەکانی دیکەی ژێردەستی ئێران بکردرێ، بەڵام واژووکردنی ئەو دەقەی خوارەوە لە لایەن دوو لایەنی کوردییەوە، جێگای نیگەرانیە. لە فکر و ڕوانگەی ئەم لایەنانە تێناگەم، واتە، لە ئەورووپا لەگەڵ لایەنی فارسی دابنیشن، ئەویش لە کاتێکدا ئەو لایەنانە زیاتر لە ۱٠ کەس نین و بەڵێنی بدەی کە “یەکپارچەیی” ئێران بپارێزی و ‘مسالمت امیز’ بیت، ئەمە یانی چی؟ گەلی کورد دەبێ ئەوە وەربگرێ کە هێز ئەوە دیاری دەکا کە چیت دەستدەکەوێ و دەبێ چی بدەی بە لایەنی بەرانبەر، هەر بۆیە دانیشتن و نووسراوی ئاوا تەنها سەرلێشێواوی دروست دەکا. باشترین کار ئەوەیە هێزە کوردیەکان هەوڵی ئەوە بدەن یەکگرتووانە بجوڵێنەوە و هێزی کوردستانی پتەو بکەن نەک لەگەڵ دوو سێ فارس دابنیشن و مەتنی ئاوا ئیمزا بکا.

ئەزموونی کاتالونیا ئەوەی دەرخست کە ئەگەر داگیرکەر دێموکراتیش بێ هەرگیز باوەڕی بە مافی نەتەوەی بندەست نیە. ئەو لایەنانەش کە پێیان وایە ئێران دوای کۆماری ئیسلامی بەرەو دێموکراسی دەڕوا و مافی نەتەوەکان بە ئیمزاکردنی مەتنی ئاوا لاواز مسۆگەر دەبێ، هەم خۆیان و هەم خەڵک فریو دەدەن. گەلی کورد، و هەموو گەلانی دیکەی داگیرکراو، تەنها لە ڕێگای هێزەوە دەتوانن مافەکانیان بەدەست بهێنن. ئەمە ڕاستیەکی ریالپولیتیکی نەگۆڕە لە سیستیمی نێودەوڵەتی هەنوکە، کە لەسەر ئەساسی دەوڵەت-نەتەوە دروست کراوە. بێجگە لەم ڕاستیە، حاڵەتێکی تراژی-کۆمیدیە کە لایەنی کوردی لەگەڵ لایەنی فارسی کە لە باشترین حاڵەت دا 10 کەسیان بۆ کۆ دەبێتەوە وتوێژ بکەن لەسەر شتێکی ئاوا حەساس کە هیچ لەو لایەنانە نە پشتیوانی خەڵکی خویان و نە ڕێکخراوەکانی خۆیان هەیە بۆ ئیمتیاز دان بە لایەنی بەرانبەر. لەوەش سەیرتر ئەوەیە هیچ لەو لایەنانە نە دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە و نە نیەتی ئەوەیان هەیە مەتنەکە بخەنە حاڵەتی جێبەجێ کردن. هەر بۆیە ئەمە یاریێکە کە تەنها سەرلێشێوای دروست دەکا و ئەگەر براوەیەک هەبێ، ناسیونالیزمی فارسە.

دەقی بەیاننامەکە 

رادیۆ فەردا

تشکل موسوم به «شورای دموکراسی‌خواهان ایران» در برگیرنده طیفی از احزاب و سازمان‌های ملی و قومی منتقد و مخالف جمهوری اسلامی روز شنبه ۲۷ آبان ماه در کلن آلمان اعلام موجودیت کرد.

در قطعنامه پایانی نشست اعلام موجودیت این تشکل سیاسی، ضمن اشاره به ضرورت ایجاد یک آلترناتیو و جایگزین فعال برای گذر از نظام جمهوری اسلامی در ایران، بر حفظ یکپارچگی و وحدت ایران در چارچوب یک حکومت فدرال و ملی تأکید شده است.

گزارش شهرام میریان، خبرنگار رادیو فردا در آلمان را از این همایش بشنوید که حاوی دیدگاه‌های خالد عزیزی عضو رهبری حزب دموکرات کردستان، ناهید حسینی فعالی حقوق زنان، کریم عبدیان فعال سیاسی در واشینگتن و یزدان شهدایی فعال سیاسی در آلمان است.

دوو ناهید بە ناووشۆرەتی وەک یەک  بەڵام بۆچوونی جیاواز

ناهید حسینی

ناهید حسینی، چالاکی مافی ژنان و تمامیت ارضی ایران. لەگەل ڕادیۆ ئەمریکا گوتی: هرجا کرد هست ایران هست!!!

 

….

ناهید حسینی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، شاعیر و نووسەر کە ساڵانێکە لە نیو ئەدەب ، قەلەم و سیاسەت دا دیارە و چالاکە. ئەو پابەند بە سیاسەت و پرەنسیپەکانی حزیبەکەیەتی.

 

ڕوونکردنەوەی هاوڕێ ناهید حسینی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب:

nahid-huseni-2

ڕوونکردنەوە:

لە بەرنامەیەکی VOAدا کە سەبارەت بە چۆنیەتی و چلۆنایەتیی بەڕێوەچوون و دانیشتنی شۆرای دێموکراسی خوازانی ئێران بەڕێوەچوو، خاتوو ناهید حوسێنی چالاکی مافەکانی ژنان بەشداریی کردبوو و بۆچوونی خۆی دەربڕیبوو. بە بێ ئەوەی بمەوێ بۆچوونی خۆم سەبارەت بە وتەکانی ئەو خاتوونە دەرببڕم، بۆ ڕای گشتیی ڕوون دەکەمەوە کە ئەوە خاتوونێکی هاو ناوی منە و نە ئەو دەنگە دەنگی منە و نە ئەوانەی دەیڵێت بۆچوونی منن.

سپاسی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە لەو ماوەیەدا هەوڵیان داوە لەو پێوەندییەدا ڕوونکردنەوە بدەن و بیسەلمێنن کە ئەوە دەنگی من نییە و لە بنەڕەتڕا من لەو کۆبوونەوەدا بەشدار نەبوومە.

….

خالید سیادەت:  ئەو حیزبە کوردیانەی ڕاگەیاندنی “شورای دمکراسی خواھی ایران” یان واژۆ کردوە، دەستیان داوەتە گەمەیەکی ترسناک. ئەوان بەو کارەیان لە کێشمەکێشەکانی نێو ئێراندا، بەرەی خۆیان لە بەرەی کوردی جیا دەکەنەوە. لە پێش گرتنی سیاسەتی ئێرانچیەتی لە لایەن ئەوانەوە ڕوداوێکی تازە نیە، بەڵام تایبەتمەندی ئەو جارە لەوەدایە کە ئەوان لە ڕۆژێکدا خەتای وا گەورە دەکەن کە ھەموو خەڵکی ڕۆژھەڵات خرۆشاون و خەریکن لاپەڕەیەکی زێڕین لە شوناسی نەتەوەیی بۆ ھەمومان تۆمار دەکەن.
لە کاتێکدا لە شاری بۆکان لە کاتی ئەسپەردە کردنی تەرمی کاک ئەبوبەکری مەعروفیدا ھاوار دەکەن و دەڵێن: کاک ئەبو قارەمانە، کەرکوک دڵی کوردانە، گۆمانێک نامێنێتەوە کە ئەو خەڵکە لەوە بەولاوە ” مرزداران غیور” نین کە پەرۆشی گەورەیان پاراستنی ” تمامیت ارضی” ئێران بێ

….

راپۆرت لەسەر ڕاگەیاندنی شوڕای دێموکراسی‌خوازانی ئێران، کوردستان و کورد

رۆژی ١٨ی نوامبر یەکەمین کۆنفرانسی شۆرای دێموکراسی‌خوازانی ئێران لە شاری کۆڵنی ئاڵـمان بە بەشداری ژمارێکی بەرچاو لە نوێنەری حیزب و رێکخراوەکانی ئۆپۆزسیونی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران و هەروەها ژمارێک کەسایەتیی سیاسی پێکهات.

سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوون سەیران بایزیدی بەخێر هاتنی بەشدار بووان کرا.

پاشان بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی رێگای ئازادی خولەکێک بێدەنگی راگەیاندرا .و لەلایەن کۆنفرانسەوە بەبۆنەی کارەساتی بوومەلەرزەکە ئەم دواییانەیی کرماشان و سەرپێڵی‌زەهاب سەرەخۆشی لە زیان وێکەوتوانی کارەساتەکە کرد .

دوای پەیماننامەی شۆرای دێموکراسیخوازانی ئێران لەلایەن خالید حەسەنپوور ئەندامی رێبەری حیزب بۆ بەشداران خوێندراێەوە .

لە پەیماننامەکەدا کە هەشت خاڵی لە خۆ گرتبوو، وێڕای ئەوەی کە پێ لەسەر گۆڕان و تێپەڕین لە نیزامی کۆماری ئیسلامی داگرتبوو، دانی بە فرەنەتەوەبوونی ئێران و هەروەها سیستەمێکی فیدراڵی بۆ ئێران دانابوو، جەختی لەسەر مافی ژنان، مافی مرۆڤ و شێوەکانی خەباتی گونجاو لەگەڵ بارودۆخی ئەمرۆیی ئێران کردبوو .

دواتر نۆرە گەیشتە پانێلی یەکەم کە لە نەفەری یەکەمی رێکخراوە سیاسییەکان پێکهات و بریتی بوون لە؛

دوکتور زیاسەدرالئەشرافی ( رێکخراوی سیاسیی فەرهنگی ئازەربایجان ) خالێد عەزیزی( حیزبی دێموکراتی کوردستان) دوکتور کەریم عەبدیان ( حیزبی تەزامنی ئەهواز ) ناسر بولیدەای ( حزبی خەڵکی بەلووچستان ) عەبباس خورسەندی ( بەرەی دێموکراتیکی ئێران ) عەزیز دادیار (یەکێتی بەرەی بەلووچستان ) محەممەد میسری ( کۆمەڵە )

خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حدک لە سەرتای قسەکانیدا دەستخۆشی لە پێکهێنەرانی شورای دێموکراسیخوازان کرد و تیشکی خستە سەر ئەوە کە کۆماری‌ئیسلامی هەتا ئیستاش لەسەرکارە، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بەدیلێکی کاریگەر و لەو پیوەندیەدا باسی ئەوەی کرد کە تەنیا ئۆپۆزیسیون بوون گرینگ و هوونەر نێە بەڵکو بوون بە ئالترناتیڤ و ئادرەس گرینگە.

لە درێژەی قسەکانیدا عەزیزی لەسەر شێوە خەباتێ گونجاو سەردەمیانە بەرامبەر بە رێژیم پێداگری کرت و لەو بارەوە جەختی لەسەر شێوازە جۆراوجۆرەکانی خەبات و گونجاو ، لەگەڵ هەلومەرجی ئیستا کرد .

لە کۆتای‌دا سەرکەوتنی یەکیەتی بە کردەوەی هێزەکانی نێو شۆرای بە لێکدانەوەی دروست و واقعبینانە لە هەلومەرج و خەباتی دروست بۆ پێکهێنانی ئادرسێکی دروست و بە هیز بەستەوە .

پانێلی دوەیەمیش کە بە بیروڕا گۆڕێنەوەی کەسایەتییە سیاسییەکان و نوێنەری رێکخراوەکان بەم جۆرە بەڕێوەچوو؛

خانمی ناهیدە بەهمەنی کۆمەڵە، خانمی سیلابی حیزبی تزامنی ئەهواز، دوکتور ناهید حوسێنی، دوکتور گوڵموراد مرادی، تاهیر برهوون، یاسین ئەهوازی سەربە تەزامنی ئەهواز .

پانێلی سێهەمیش بە بەشداریی هەشت کەس لە چاڵاکانی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ بە باس کردن لەسەر پرسی دێموکراسی و مافە نەتەوەییەکان کۆتایی پێ‌هات.

بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکە تەرخان کرابوو بۆ بریارنامەی کۆنفرانس کە بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی ئامادەکرابوو و لەلایەن سەعید تاجداری و کەریم عەبدیان خوێندرایەوە

https://www.youtube.com/watch?v=IwI7uhGRX5g

مەلا برایم مەجید پوور:  پرسیار عەیب نیە !!

1.    ئەگەر ئێمە تەواویەتی عەرزی ئێران و زمانی فارسیمان قبوڵ بێ دەگەڵ پان ئێرانیستەکان فەرقمان چیە ؟؟!

2.    ئەگەر ئەوە داوا و بڕوامان بێی ئەو خەبات و شۆڕشەمان لەبەر چیە ؟!

3.    ئێستا تەواویەتی عەرزی ئێرانە هەیە، لەسەر ئەو عەرزەش یاساو قانون هەیە. جا ئەگەر قبوڵمانە، هەرماوە بڕۆینەوە. کەس خۆی وەبەر نەگرێ ئەوە پرسیارە و عەڕەبیش دەڵێن ئەوەی پرسیار دەکا هیچ مەزەبێکی نیە !!

کاتالۆگ