مەترسی هێرش و ڕاماڵینی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور، د. حوسێن خەلیقی

   هەرچەند ئێمەی کورد بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی خاوەن دەسەڵاتەکانی ئێران، بۆمان دەرکەوتووە کە دۆژمنی ژمارەیەکی ماف و ئازادی نەتەوەی کورد، ئەو کەسانەن کە بە سەر وڵاتی ئێراندا دەسەڵاتدارەتیان کردووە و و دەیکەن،

husen_xeliqi

د.حوسێن خەلیقی

بەڵام کردەوەکان و گرێبەستی ١٦ی ئوکتوبری ئەمساڵ بۆ هەموو ئەندامانی نەتەوەکەمان، دەریخست کە ئەو دەسەڵاتە چەندە بە خوێنی کورد تینوویە! و تەنانەت بە پێچەوانەی ڕێوشوینە نێودەوڵاتیەکان، بۆ لەباربردنی رەنجی دەیان ساڵەی کورد، نەک هەر لە خاکی خۆی، بەڵکوو لە وڵاتێکی دیکە و لەبەر چاوی کوڕ و کۆمەڵی نێونەتەوەییەوە، لەشکرکێشی دەکا و دواتریش بەو سەرکەوتنە کاتییە پر لە خەیانەتە، شانازیش دەکا!

 

  ئەم هەڵوێست و رەفتارە، تەنیا بۆ لە باربردنی ئەزموونی باشووری کوردستان نییە، بەڵکوو، ئەوە نیوەی ڕێگایە و لەدرێژایی پلانە گلاوەکەیدا، بە تەمایە بە یارمەتی دوستەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، هێرش بکاتە سەربنکەکانی ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور و بۆ ئەو مەبەستە، خەریکە پرۆژە یاسایەک لە پارلەمانی عێراق بخاتە دەنگدانەوە و بەرواڵەت جلوبەرگی یاسایشی لەبەر بکا! هاوڕێیانی کۆمەڵە و دیموکرات دەبێ، بۆ خۆپاراستن لەو بەرنامە شوومە، ڕێوشوێنی گونجاو بگرنە بەر و پێش ئەوەی ئەو رووداوە سامناکە یەخەیان بگری، خۆیانی لێ دەرباز بکەن. با ئەوەش بێژم، ئامادە بوون و هۆشیاری ئەوان لەبەرانبەر چەکی سامناک و ناباوی چەتەکانی کۆماری ئیسلامی و یاوەرانیان، ئەوان لەو مەترسییە ناپارێزێ. بە تایبەت لەم کاتەدا کە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئوکتوبر، تووشی قەیران بووە و توانای پارێزگاری لەوانی نەماوە.

 

 ئەوەی لە سەرەوە باسم کرد، تەنیا بەری دلسۆزی و پەرۆشی منە بۆ چارەنووسی شوڕشی رؤژهەڵات و گیانی ئێوەی ئازیزە، دەنا ئاگادارم ئێوە لە نزیکەوە چاکتر لە من لەم پلانە گەڵاوە ئاگادارن.

 

خەلێقی٨/١٢/٢٠١٧، سوید.

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو