ڤیدیۆ، ئەمریکا: ئێران کێشەکانی یەکیەتیی بە قازانجی خۆی بەکار دێنێ، رەحیم رەشیدی

هێربه‌رت ماكماسته‌ر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، دیارترین وتاربێژی ١١هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دامەزراوەی جیمز تاون بوو کە تێیدا مەترسییەکانی تیرۆر تاوتوێ کرا دەیان نووسەرو لیکۆڵەر لە بارەی رووبە روو بوونەوەی مەترسی تیرۆر قسەیان کرد.

راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، بە بایەخەوە باسی کوردستانی کردو وتی:

قەیران و کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر لای سەرۆک ترەمپ و رێکس تەلیرسۆن وەزیری دەرەوەو گشت تیمەکە، گرینگه‌ و بایەخی خۆی هەیە. ئێمە سەرکەوتنی کوردمان بەلاوە گرینگەو لە پاش ساڵی ٩١، بەرمان بە چەوسانەوەی ئەوان گرت، دواتر هەرێمی کوردستان موحجزەئاسا پێشکەوت. ئەوەتا خەڵک لە شارە جوانەکانی سلێمانی، هەولێرو دهۆک دەژین، هەر چەندە لە  ئێستا کێشەی ئابووریان هەیە.

ماکمەستەر دەربارەی دەستێوەردانەکانی ئێران و  هەوڵی ئەو ولاتە بۆ نانەوەی دووبەرەی و پەشێوەی لە نێو ماڵی کوردستان وتی:

ئێران دزەی کردۆتە نێو گرێچنی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە، ئێران لە عێراق رۆڵێکی خراپی هەیە، هەر بۆیە ئێمە دەمانهەوێ هەولێر و بەغدا لە یەکتر نزیک ببنەوە. ئەمریکا رێز لە سەروەری سنوورەکانی عێراق و کوردستان دەگرێت و لەگەڵ هەر دوو لا بۆ کەمکردنەوەی ناسەقامگیری و پەشێوی نێوانیان تێدەکۆشین.

ئەوەتا ئێران کێشەکانی نێو یەکیەتی نیشتمانی و جیاوازییەکانی پارتی و یەکیەتی بە قازانجی خۆی قۆستۆتەوەو پێم وایە کوردەکان و رێبەرایەتیان دەبێ لەوە تێبگەن کە لە ئاست ئێران دا زۆر دەستەوەستانن. ئێمە پێمان وایە دەبێ کوردەکان بۆ بەهێز کردنی خۆیان کەڵک لە هاوکارییەکانی ئێمە وەبگرن وەکوو عێراقییەکان کردویانە.

ئێران لەگەڵ گروپە تیرۆریستی و جیهادییە توندئاژۆکان، بەردەەام لە وڵاتانی یەمەن، لوبنان، عێراق و سوریا کار بۆ لاوازکردنی حکوومەتەکانی ئەو وڵاتانە دەکات. پاشان ئەگەر ئەو حکوومەتانە دژی دەستێوەردانەکانی ئێران وەستانەوە ئەوە میلیشیان دژی حکوومەتەکان شەر دەکەن. کۆمەڵێک کێشە  بەرۆکی ئێمەی گرتوە کە گەورەترە لە قەبارەی تاقمە جیهادی و تیرۆریستییەکانن.

ئێمە نیگەرانی لە جموجۆڵی ئەو تاقمە تیرۆریستیانەی کە لە ئێرانن و لەوێوە دەچنە ئەفغانستان و پاکستان و دواتر دەگەرێنەوە ئێران.ئەم کێشە عێراقیشی گرتۆتەوەو ئێران دەیهەوێ شەرێکی مەزهەبی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەلگیرسێنێ و

 

ڤیدیۆ

 

 

کاتالۆگ