نامەیەکی کراوە و بەپەلە بۆ سکرتێرەکانی هەر دوو بەشی حیزبی دێمۆکرات

هاورێیانی بەرێز، کاک مستەفا هیجری و کاک مستەفا مەولودی

باباعەلی مێهرپەروەر

سڵاو!

سەرەتای ساڵی نوێی زایینی شاهیدی راسانی گشتیی خەڵکانی پانتای سەر زەوێنی ئێرانە. راسانێک کە تائیستا مارک و نیشانەی هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی یان جیناحی سەر بە ریژیمی پێوە دیار نیە، راسانێکی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێرانە. راسانێک کە خوازیاری ئاڵوگۆڕی ریشەیی و بنەرەتی لە نیزام و سیستەمی هەبوویە. قسەی ئەو خەڵکە هەر ئەو بانگەوازەیە کە حیزبی دیموکرات بە درێژایی مێژووی پڕ لە فیداکاری خۆی دەیدا بە گوێی خەڵکی ئێراندا.

هاورێیانی هێژا !

وەک دۆست و هاوخەباتێکی رۆژانی سەخت و دژواری بەربەرەکانی لە گەل ریژیمی گەل لێبیزراوی کۆماری ئیسلامی ولەو ئان وساتە هەستیار و مێژووییدا کە هەر چرکەساتێکی تۆمارکەری حەماسەیەکی خەڵکی راپەریوی ئێرانە، داواتان لێدەکەم چیدیکە دەسات لە سەر دەست دامەنین، چیدیکە یاری بە وشەی دیپلۆماتی مەکەن، چیدیکە کات بەبیانووی جۆراوجۆر لە دەست خۆتان مەدەن . من ئیستا ناڵێم لە رووی تەشکیلاتیەوە هەر ئیمرۆ یەک بگرن، بەڵام بەجیدی داواتان لێدەکەم هەر لە ئیمرۆوە کە هیشتا دێرە لەسەر پلاتفۆرمێکی گونجاو بۆ کاری هاوبەش لەو قۆناخەدا رێک بکەون. دڵنیابن ئەگەر کارێکی لەو چەشنە نەکەن، نە مێژوو دەتان بەخشێ نە خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان ئیتر بایەخێکتان پێدەدا. هەر ئیستا و هەر ئیمرۆ.

براتان علی مهرپرور

٢/١/٢٠١٨

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو