تێکهەڵچوون لە ناوچەی پیرانی سەر بە پیرانشار هاتە ئاراوە و حدکا کورتە فیلمێکیشی بڵاو کردەوە

بە پێی هەواڵی کوردستان میدیا: هێزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی پیران هێرشیان کردە سەر گوندی زێوەی پیرانشار و چەند ماڵیان وێران کرد.

هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانیان ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ هێرشیان کرده سەر گوندی زێوەی پیرانان، سەر بە شاری پیرانشار و بە شێوەی دڕندانە لەگەڵ خەڵک دەرگیر بوون.

لەو هێرشەدا پێشمەرگەکانی شار لە هێزەکانی ڕێژیم هاتنە دەست و بە هێرشی پێچەوانە، زەربەی کاریگەریان لە هێزەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانیان دا.

بەپێی زانیاریەکان هێزەکانی ڕێژیم چەند ماڵی خەڵکی ئاساییان بە تەواوی وێران کردووە و لە دەرگیریەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان جەنازەی شەش کوژراوی هێزەکانی ڕێژیمیان بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستووەتەوە.

ڕێژیم دانی بە کوژرانی ئەندامانی ئیتلاعات لە پیرانشار نا

کوردستان میدیا: قەرارگەی حەمزە لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی چەند ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕەکەی ئەمڕۆی پیرانشاری پشتڕاست کردەوە.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: بەهۆی تێکهەڵچوون لە نێوان پاسدارانی ئەم قەرارگە و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی پیرانشار، ٣ کەس لە پاسدارەکان کوژراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ، چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، چەکدارانی ڕێژیم کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ هێرشیان کرده سەر گوندی زێوەی پیران، سەر بە شاری پیرانشار و بە شێوەیەکی دڕندانە لەگەڵ خەڵک دەرگیر بوون.

لەو هێرشەدا پێشمەرگەکانی شار، سەر بە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چەکدارانی ڕێژیم هاتنە دەست و بە هێرشی پێچەوانە، زەربەی کاریگەریان لە چڵکاوخۆرەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانیان دا.

بەپێچەوانەی ئیددعای ڕێژیم، بەپێی زانیارییەکان لانیکەم ٦ کەس لە پاسدارانی ڕێژیم لەم تێکهەڵچوونەدا لەنێوچوون و چەندین کەسیشیان بریندار بوون.

 

زانیاریی زۆرتر و وردتر دوایە بە ئاگاداریی خوێنەرانی بەڕێز دەگەیەنین.[

 

 هەواڵی بڵاو کراوە لە دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی 

وێنەی 3 پاسداری کوژراو لە زێوەی پیرانشار 20180103

گزارش خبرگزاری صدا و سیما مرکز آذربایجان غربی و به استناد اطلاعیه روابط عمومی قرارگاه حمزه سیدالشهدا (ع)، این سه سرباز گمنام امام زمان  (عج) عصر امروز بر اثر درگیری با عوامل ضد انقلاب در منطقه مرزی پیرانشهر به فیض شهادت نائل آمدند.

رزمندگان اسلام در حال تعقیب اشرار مسلح و ضد انقلاب هستند .

کاتالۆگ