ئێوارە درەنگە ، حەمە حەریری

ئێوارە درەنگە  و  سەرما و سۆڵی ئەم زستانەش  بیرۆکەیەکی دیکەی ھەڵۆکانی چیا  و پەیامێکی  قەڵەمی  ڕاپەڕینێکی ، ڕاچڵەکینێکی دیکە دەچرپێنیەتە گوێی  دەستە و جەستە وباڵا و  ھیوای کیژ و  لاوی  کوردستان

hama-hariri

حەمە حەریری

و کورد و مێژووی سەت بارە بوونەوەی  گلانی  سوارەکانی  ڕێگەی  ڕزگاری کوردستان و کوردیان بۆ ئەخوێنێتەوە .بەڵام دوای ھەر کەوتنێک ھەستانەوەیەک و نەعرەتەیەکی  شێرانەیان  فێر ئەکا و سروودی ئەی ڕەقیب ھەر ماوە نەتەوەی کورد زمان ودەست لە سەر دڵ دانان و  بە سەربڵیندی لە ژێر ئاڵای خۆشەویستی کوردستان ڕاوستان  و  نەسرەوتن تا سەرکەوتن وسەربەخۆیی کوردستان دەکاتە وانەی بەرگریی لە خاکی پیرۆزی کوردستان و  یەک ڕیزی دەکاتە ڕەمزی  سەرکەوتن و  نەفرین لە پەرتەوازەیی و ناپاکی و  پاڵ وە بێگانە وداگیرکەرانی کوردستان دەکا.

     ئێوارەیە دەنگی کوڕ و کچانی نیشتمانم دەبیسم و دەڵێن دایە مەگری بۆ ڕۆڵەت نەمرین دەستێنین تۆڵەت .

ئێوارەیە  لاوی کورد دەڵێن کوردستان  لە سەر چاو  وکوردستان لە ناو دڵ .

ئێوارەیەو  سروودی  ھەستن ھەستن ئەی لاوەکان ، لاوی کوردستان ، بە خوێنی سوورتان  بنووسن کورد وکوردستان  دێتە گوێم .

بۆیە  چرای  چوار چرام  قەت ناکوژێنەوە

 

حەمە حەریری

20.01.2717ی کوردی

کاتالۆگ