کورتە شانۆیەک، حەمە حەریری

زەمەن     

ڕەوەز     

گەنم      

دارستان   

hama-hariri

حەمە حەریری

ڕەوەز:ئەوکاتەت باش زەمەن ئەوە بۆا بە پەلە دیسان؟ماڵت نەشێوێ ھەر پشوو دانت نیە.

زەمەن: ھەموو کاتێکت باش ڕەوەز ، ئەی چ بکەم ؟ وەکی  تو سەرخەت وڕەق بم و نەجوڵێم؟

 ڕەوەز: نا نا  ماڵت کاول نەبی مەبەستم ئەوەیە خۆ زۆر ماندوو مەکە.

زەمەن : ڕەوەز با پێت بڵێم من وا  لە دایک بوویمە  و  وەتەی بیرم دەی  ھەموانم بە سەر کردیتەوە و ئیدی

ئێوە چۆن بیر  دەکەنەوە  ئارەزووی خۆتانە و ناتوانم بوێستم لای تۆم خۆش.

گەنم : ئا ئەوە  بێ و نەبێ  زەمەنە وا  بە دەس ڕا وەشان  بۆ لامان دێ .

زەمەن : ھا گەنمە بۆر  چۆنی  ،کەی خۆت کۆ ئەکەیتەوە  درەنگە  ئاخر  پڕیشکە ئاورێکت وێ کەوێ

کەس ناگاتە ھاوارت و  ئەسوتێی ؟

گەنم : نا نا واش نیە  زەمەن  بیری خۆم کردۆتەوە.

زەمەن: باشە ئەوە من وتم و تۆش گوێت لێ بوو

دارستان: ئەوە زەمەنە ھات دیسان دەزانم باسی تەور و تیرانم لۆ دەکا  دەم ترسێنێ ، ئەوە ھات !

زەمەن : کاکی دارستان چۆنی، دەزانی ئەو ساڵ بە تەور و داس ھەڕات ناکەنێ .

دارستان: بەراستیتە .  باشە باش ئەوساڵ قەڵت وبڕن ناکەن ، بەراستی ھەواڵێکی خۆشت داینێ زەمەن .

زەمەن : نا نا دڵت خۆش مەکە  بە مشاری بەرق و

پیل ئەتان بڕنەوە  وشیار بن کە نەمامەکانتان وەبەر

نەکەون.

دارستان: باشە زەمەن ئەی چ بکەین باشە

 زەمەن : ئەگەر بە من دەکەن  لە گەڵ گەنم و ڕەوەز

بە دوای قەڵم دا بەگەڕێن و بیدۆزنەوە.

حەمە حەریری

19.02.2718 کوردی

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو