کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تا سەر وەفادار بە رێبازی دێموکرات، نەجمەدین جەبباریان

 نەجمەدین جەباریان سەر لە بەیانی ٢٣/٢/٢٠١٨ لە گردەچالی سەر بە پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کرد و هەر ئەورۆژە تەرمی پیرۆزی نەجمەدین لە ناو کۆڕی کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەی کۆچکردوو لە گۆرستانی شەهیدانی دێموکرات لە جێژنیکانی بەحرکە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

 رۆستەم جەهانگیری:  نەجمەدین جەباری پێشمەرگەی دێرینی حیزبێ دێموکراتی کوردستانی ئیران خەلکی گوندی خراسپ ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لە تەمەنی شەست ساڵیدا بە هوی نەخوشی لەروژی ٢٣/٢/٢٠١٨ کوچی دوای کرد

نەجمەدین یەکێک لەو پیشمەرگە بەناو دەنگەی حیزب لە ناوچەی مەرگەوەر بوو ئەو لە سەرەتای شورشی گەلانی ئیران ئاشکارا بوونی خەباتی حیزب،  بوو بە پێشمەرگە لە ناوچەی ورمێ و شیمالی کوردستانی ئێران خەباتی کرد.

نەجمەدین پارتیزانێکی بەوەج، پیشمەرگەیەکی دلسۆز، بە ئیمان بوو،  بۆیە هەمیشمە لەژێر فشار و تەهدیدی هێزەکانی رێژیم دابوو و  بنەماڵەی هەمیشە ئازار وئەزیەت دەکران بە چەشنەک بەداخەوە لەژێر ئەشکەنجەی رێژیمی چەپەڵی ئاخوندی دا خێزانی تووشی نەخۆشی رەوانی بوو.  

رێژیم زۆری هەوڵدا نەجمەدین تەسلیمی خواستەکانی بکا بەڵام قەت نەیانتوانی بەسەر ئیرادەی پوڵایینی نەجمەدین دا زاڵ بن .

ئەو بەراستی شۆڕشگێر، دڵسۆز،  نمونەی پاکی سەداقەت بوو.  

ئەو نیزیک بە چل ساڵ لە تەمەنی خۆی سەرفی خەبات بۆ رزگاری ئازادی گەلەکەی کرد .

بەداخەوە سەرەنجام بە هۆی نەخۆشی کوشەندەی سەرەتان کە بو ماوەی ساڵێک بوو، توشی ببوو کوچی دوای کرد.

 

روحی شاد

 

………..

وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی جەبباریان و سەرجەم خزم و دۆستانیان و هاوسەنگەرانی نەمر کاک نەجمەدین دەکەین.

روحی شاد و رێگای بەردەوام بێ.

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو