بۆ عەفرین‎، حەمە حەریری

عەفرین  شارەکەی  چاو نەترسی کوردستان  

دەستە ئەوین لە ملانەکەی کۆبانی    

عەفرین

سەربەرز و ەکوو ئاگریی گەورە وبچوک

مەڵبەندی  کچ و کوڕانی  بەوەج و کێو ئاسا

شاری فرمێسک و  ھیوا و  شوێنی  قەڵافەتی

کەڵە مرۆڤەکانی  دوژمن تەزێن

مناڵە کانت کردە قوربانی بۆ زیندوو کردنەوەی

ھەموو دۆزی  ڕەوای کوردستان و کورد

عەفرین تۆ  و ھەموو شار و دێیەکان و  دەشت و

چیاکانی کوردستان  کەوتونەتە بەر داگیرکردن

لە لایەن  چاو و گیرفان و بیر  ومێشک برسی و

بە خوێنی  کورد تینووەکان و ڕەگەزپەرەست و  دوژمنە  ناوچە و

دەرەکیەکانی  ئەم زەنجیرە  تاوانە مێژووییە کە

لە کۆنەوە  ھەبووەو  ھەیە و دەبێ .

بەڵام عەفرین خاکە  سەرقافڵە  رووسوورەکەن

وەک کۆبا نی  و  شنگال و ئامێد و  سەردەشت

وەک ھەڵەبجە و  سابڵاخ و  سنەی خوێناوی

ئەتۆ ئەی عەفرین  رەمزی  بەرخۆدانی

شاری ھاوشانی ھۆلاکۆ بەزێنی  نیشتمانیی کوردستانیانی

دەنگی وڵاتی  یان کوردستان یان نەمانی

ڕەنگی ھەموو  کرمانج وسۆران وگۆران و زازا و

ھەرکی وشکاک و کەڵھوڕ و  بارزان و بادینان و

ھەورامان و  گشت  باکوور و  باشوور و  خۆرئاوا و

خۆرھەڵاتی کوردستانی.

عەفرین با  بە ئەدەب و ڕێز و  ناخ ھەژاوەکەم لە   حاست گڵکۆی ھەموو ئەو

مناڵانەی  کە بە گوللە و بۆمب و تۆپی داگیرکەرانی

کوردستان ،گیان وژیان و ژینگە و  کتێب و قەڵەم و قوتابخانە و مامۆستایان پێ ڕەوا نەبینرا ،بەژنێخۆ بچەمینم.

عەفرین  دەگری   خوێن دەگری  بەڵام  بۆ ئازادی

کوردستان و  کورد  سەربەست و سەبەرز رۆڵەکەی

کەم دەژیی و  کەڵ دەژیی.

حەمە حەریری

 

نەمر شێرکۆ بێکەس بۆ قاسملوو
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
کاتالۆگ