کۆچی دوایی عەبدوڵای خزری برای دوو شەهیدی حیزبی دێمۆکڕات لە پیرانشار

عەبدوڵڵا خزری ناسراو بە مام عەوڵای بنەوخەڵەفی، دانیشتووی شاری پیرانشار کە پێشتر لە گوندی بنەوخەڵەف لە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت دەژیا ,بەداخەوە رۆژی 2018/03/05 بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک عەبدوڵا  برای دوو شەهیدی حیزب دێمۆکڕاتە بە ناوەکانی شەهیدان محەممەد خزری و خدر خزری لە هیزی  (موعینی) گیاڕەنگ و هەروەها برا گەورەی کاک ئیبراهیم خزرییە کە حیزبی دێمۆکڕات دوای بریندار بوونی بۆ وڵاتی سویدی نارد.   

 

وەک ماڵپەڕی پێشمەرگەکان،  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کاک برایم خزری و سەرجەم بنەماڵە و کەس و خزمانیان دەکەین و  خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

روحی شاد بێ.

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو