ساڵی ١٣٩٦ ساڵێکی خوێناویی پڕ ئێش و ژان بوو بۆ گەلی کورد, ناجی فەقیپووور

ئەگەر ئێمە ئاورێک لە ساڵی رابردوو بدینەوە  ئەو کات دەزانن بەگشتی گەلی کورد  بە چ قۆناخێکی سەخت و دژوار دا دەرباز بووە!

لە ماوەی ئەو یەک سالە دا کورد تووشی کارەساتێکی مرۆڤی گەورە بووتەوە و قوربانی یەکی یەجار زۆر بە دەستی رێژیمە ترۆریستەکانی تورکیە، ئێران، عێراق و سووریە داوە و  لەو ماوەیە دا ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە و گریلا و شەرڤان و خەلکی بێتاوان بە دەستی رێژیمەکانی جەهل و نەزانی، شەهید و بریندار بوون و سەدان شار و گوندی کوردستان بە ناحەق وێران بوون و خەلکێکی یەک جار زۆریش لە سەر مال و حالی خۆیان ئاوارەی هەندەران بوونەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە کارەساتی سروشتیی ئەو بوومەلەرزەیە بوو کە لە سەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هات و  بووە هۆی مال وێرانیەکی زۆر بۆ خەلکی ناوچەی کرماشان و دەوروبەری.

لێرە دا پێویستە بپرسین بۆ کورد تووشی ئەم کارەساتانە دەبێتەوە؟ لە ڕاستی دا هۆکار زۆرن ، من لێرە دا ئیشارە بە هێندێکیان دەکەم.

یەکەم: لە کوردستان دا سەدان حیزبی گەورە و بچووک هەن، بەڵام لە ڕاستی دا رێبەرایەتیەکانیان شۆرشگێری ڕاستەقینە نین ،بەڵام سەرمایەداری ڕاستەقینەن و بەس بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی و شەخسیی خۆیان دەپارێزن نەک خەلک.

دووەم: زۆربەی حیزبەکان لە دەست خۆیاندا نین! بە هەر هۆیەک بێت کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی وڵاتانی دەوروبەر و بە ویستی خۆیان دژی ئەوانی دیکە بەکار دێنن.

سێهەم: حیزبەکان بە هەموو قیمەتێک ڕازین لە گەل دوژمنی خۆیان بسازین ،بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین لە گەل خۆیان بە یەک زەرە سازش بکەن.

چوارەم: بەگشتی حیزبەکان بە قەبوول نەکردنی یەکتر، خۆبەزڵ زانی و خیانەت  ڕازین  بە سەر شۆری لە ژێر دەسەڵاتی دوژمنانی خۆیان دا بژین  بەڵام ڕازی نین بە ئازادی لە ژێر سایەی یەکتر دا بژین.

پێنجەم: لەت لەت بوونی حیزبەکان بەتایبەت حیزبەکانی ڕۆژ هەڵات.

شەشەم: هەڵەی یسیاسەتی  بووتە هۆی مال وێرانیەکی زۆر بۆ گەلی کورد بە تایبەت  لە باکوری کوردستان لە سیاسەت دا حیزبێکی شۆرشگێر ناکرێ لە کاتی ئاشتی دا شەر بکات وکاتی شەریش بێدەنگی هەڵبژێریهەلەی سیاسی ئەگەر لەسیاسەت دا کرد جبران کردنەوە زۆر زەحمەتە.

حەفتەم: هەڵەیەکی دیکەی کورد ئەوە بوو بە خۆێنی لاوی کورد دەعشیان نێو برد چ لە باشور چ لە ڕۆژئاوا، نەدەبوو بەو ئاسانیە بە بەرژەوەندی ئیقلیمی و نێو دەلەتی دەعشیان تەواو کردبا.

هەشتەم: بێ کەسی کورد و نەبوونی هیچ دۆستێکی ستراتیژی ئەوانەی هەش بوون و خۆیان دۆست و هاوپێمانی کوردیان دەزانی بەس هەتا پێویستی یان بەکورد هەبوو دوایی ئەوەش هەموو شتێک تەواو بوو پشتیان لە کورد کرد.

نۆهەم: بەبوونی دووربینی سەرکردایەتی کورد لە سیاسەت دا.

دەهەم: کورد بووتە موعاملەی نێودەلەتی تجارەتی پێ دەکرێت.

ئەو هۆیە سەرەکیانە بوون باسم کردن، بوونەتە نەهامەتی بۆ گەلی کورد و مال وێرانی بە دوا دا هات.

لەم سالە دا کورد زۆر شتی هەبوو بەڵام بە ئاسانی  دەست دا  و جبرانیش نابێت! لە باشووری نێوەی خاکی کوردستانیان بە دەستی خۆیان لە لاین دەستی ڕەشی نێوخۆیەوە دوژمینان پەلکێشی کوردستانیان کرد و بووتە هۆی ئەوەی کە خەلکێکی زۆر شەهید و بریندار ببن و ژمارەیەکی زۆریش شارو گوندی کوردستان بە دەستی رەشی دوژمنان وێران بن و تەعەدایەکی یەجار زۆریش بەرانبەر کچ و ژنی کورد لە لایە حەشتی شەعبی ترۆریستەوە لێ بکرێت و ژمارەیەکی زۆریش بە زۆرەملێ لە سەر خاکی باب و باپیرانیان دەر بکرێن.

لە رۆژهەلاتی کوردستان رێژیمی کۆماری ترۆریست بە بەهانەی جۆراو جۆر رۆژ نی یە لاوانی کورد بە بێ هیچ هۆیەک سێدارە نەدرێن و یانیش لە زیندانە چاڵەرەشەکانیان دا لە ژێر شکەنجە دا جانینا نەسپێرن.

کۆلبەران بخواتری ژیانی ڕۆژانەی خۆیان لە سنوورەکان دەکەونە بەردەسدرێژی گولەی بەکرێ گیراوانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و دەکوژرێن.

لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی بەهانە دان بە دەستی حکومەتی ترکیەی ترۆریست و ترۆریست پەروەرەوە بوو هۆی ئەوەی کە ترکیە لە گەل هەوپێمانە ترۆریستیەکانی خۆیان هێرشێکی زۆر درندانە بۆ سەر خەلکی ئاشتی خوازی شاری عەفرین دەست پێ بکات و کارەساتێکی مرۆڤی بخوڵقێنێ لە ویژدانی بەشەریەت دا وێنەی نیە.

لە ڕاستی دا کورد بوونە هۆی ئەوەی کە ئێران، عێراق، سوریە و ترکیە ببنە  دەستە برای یەک  ئەگەر کورد لەو ناچەیە دا نە بان بەڕاستی یەکتریان دەخوارد.

لە کۆتایی دا سەری رێز و نەوازش بۆ شەیدانی کورد و کوردستان دادەنوێنم بەتایبەت شەهدانی شاری عەفرین و کەرکوک و دەروبەری بە خۆێنی خۆیان پارێزگاری خاکی پیرۆزی کوردستانیان کرد.

هەزار سلاو روحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەر شۆری و رورەشی بۆ دوژمنان و خائینان سەرکەوتن بۆ گەلی ستەم لێکراوی کورد.

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو