“هــــــه‌ر لــــــه‌و جـــــیــــــلـــــــه‌م “، سولەیمان ئەحمەدنیژاد

هه‌ر ناخێکی که‌ ده‌ی بینم برینداره‌؟    

له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی خاکی ئێمه‌    

suleiman-ahmadnjad

هه‌ر خوێن دیاره‌؟

هه‌ر ته‌پۆڵکه‌یه‌ک ده‌بینم

ئه‌و مه‌زاره‌؟

 

شوره‌ی هه‌ر گوندێ ده‌بینم

کۆنه‌ به‌یته‌؟

هه‌ر دارستانێک ده‌بینم

داره‌ مه‌یته‌؟

 

هه‌ر مه‌شخه‌ڵێ که‌ ده‌ی بینم

سووتانی شاره‌” هی دێیه‌؟

له‌ کوێ ڕوله‌ قیبله‌ که‌م بۆ نوێژ

هه‌ر ئه‌وێ گۆڕو گڵکۆیه‌!

 

به‌ژن و باڵای ئه‌م وڵاته‌

هه‌مووی هه‌ر برین و خوێنه‌؟

هه‌ڕ نه‌ورۆز و به‌هارێ دێ

بۆمن هه‌ر سیس و بێبۆنه‌؟

 

هه‌ر دێره‌ شیعرێک ده‌بینم

پڕه‌ له‌ هاواری خنکاو؟

هه‌ر داستانێک ده‌خوێنمه‌وه‌

پڕه‌ له‌ دیرۆکی سووتاو؟

هه‌ر قاموسێک چاولێده‌که‌م

ده‌گری بۆ وڵاتی بێناو؟

 

له‌ ئۆقیانووسی ئه‌جه‌لا

هه‌رمن خنکام؟

هه‌ر زیندانێکی ده‌ی بینی

منی تێدام؟

 

من له‌بری هه‌موو جه‌هان

خوێنم لێدێ؟

له‌ هه‌ر کوێ فیشه‌کێ ته‌قی

من ده‌پێکێ؟

 

له‌ هه‌ر شوێنێ پلانێ هه‌بێ

من هه‌ده‌فم؟

بۆ سه‌ر یه‌گڕێزی هه‌روڵاتێ

هـــــه‌ر مـــــن گــــــه‌فـــــم؟

 

له‌ هه‌ر کوێوه‌ بایه‌ک هه‌ڵکا وه‌کو گه‌ڵا

ده‌م وه‌رێنێ؟

هێند بێهێزم” خۆره‌تاویش

ده‌م سووتێنێ؟

 

له‌ سه‌ر شووره‌ی ئه‌م جه‌هانه‌

کونجێک نیه‌

لێی بخه‌وم؟

له‌ هه‌ر وڵاتێ دزێک بگرن

ئه‌من هه‌وم؟

 

له‌ وه‌ته‌ی هه‌م من گه‌ڕیده‌م

همچون دۆمم؟

له‌و دونیایه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک بێ وڵات بێ

ته‌نیا منم و خۆم و” خۆمم؟

 

بۆ قامکی هه‌ر میرو به‌گێ

ئه‌نگوستیله‌م؟

له‌ بن هه‌ر ئاورێکی نه‌ شیاو

ده‌سته‌ چیله‌م؟

سه‌ری ئاسمانیش نه‌ویکه‌م

منیش  وه‌ک تۆ و مامه‌ کـــــورده‌

هه‌ر له‌و جـــیـــــلــــــه‌م؟!

 

“” سلیمان “”

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو