مادام کوردین داوای هەرچی بکەین هەر تاوانبارین

سەد ساڵ بە سەر دابەشکردنی خاکی کوردان بە سەر وڵاتانی دروستکراوی دەستی کۆلۆنیالیزم دەرباس بوو.میللەتی کورد بە درێژایی زیادتر لەو سەد ساڵەی دوای دابەشکردن ، دەیان کارەساتی بەسەر هاتووە.

ئێستا سەدەی بیست و یەکە و میللەتی کورد دەیان حیزبی هەیەکە هەر کامە و بە ناونیشانێک و بە ئەیدۆلۆژیاێکی جیاواز و هیچکامیشیان نەیانتوانیە گەلی کورد لەژێردەستی داگیرکەران رزگاربکەنکە هۆکارەکەشی  ناکۆکییەکانی نێوان خۆیان بۆوە و هەیە.

با بەس بێ قوربانیدان بۆ ئەیدۆلۆژیا و مەسڵەحەتی تەسکی حیزبی و خۆخۆری .لانیکەم لە ڕابردوویی میللەتەکەی خۆتان  پەندێک وەرگرن  و خۆتان ڕزگاربکەن لەو نەخۆشییە ئازاربەخشە .

کاتێک تەماشای ئێستایی حیزبەکانی کوردستان دەکەین بە هەموو ئەیدولوژیایی جیاواز ،لەو سەری ڕاست بۆ ئەو سەری چەپ  و مێژوویی میرنشینەنیەکانی سەدەکانی پێشووی میللەتەکەی خۆمان دێتە بەر چاو.

ئەگەر لە باری ئاینیەوە تەماشای میللەتی کورد بکەین  بە زۆرینە لە باریی ئاینیەوە سەر بە ئائینی ئیسلامە  کە داوایی حەقی خۆمان دەکەین   لە لایەن دەسەلاتدارەکانی ئسلامییەوە ،بە دەرچوو لە دین لە قەلەم دەدرێین و بە بانگی” اللەو اکبر” دەکەویینەوە بەرهێرشیان و قەتلی ئێمە حەلال دەکرێ و مال و مڵکی ئێمە بە دەستکەوت دەژمێردرێن.

مادام کە داوای حەقی خۆمان دەکەین حەقی ئێمەش وەک چٶۆن عەرەب ،تورک و فارس دەولەتیان هەیە، ئێمەش لایقی ئەو حەقەین، کە وایە  برایەتیی عەرەب وتورک و فارس مەعنایی نییە، وەک شوعارەکانی تا ئێستا هەلمان گرتوون: برایەتی گەلان ،دێموکراسی، خودموختاری،خۆسەریی دێموکراتیک ….ئەمانە هیچیان  ڕزگاریی نەتەوەییمان  مسۆگەر ناکەن و  بێجگەلە خۆ فرێودان شتێکی ئەوتۆی لێ شین نابێ.

لە فارسە کان داوای دێموکراسی بۆ ێیران و خۆدموختاری بۆکوردستان دەکەین کەچی خمینی حوکمی جیهاد   بۆمان سادر دەکات. لە عەرەب داوای ئوتۆنۆمی دەکەین بە هەمان شێوە حوکمی انفال و زندە بە چاڵ کردن و کیمیابارانکردن بۆ مان دەردەکەن . لە تورکەکان  داوای دێمۆکراتیک بوونی کۆمەلگا دەکەین  و دەکەوینە بە ‌هێرشی تەیارەیی اف ١٦ و لەشکری مەحمەتچیک و……قەتلو عام دەکرێین .

هیودارم هەموو حیزبەکان، لە هەر چوارپارچەی کوردستان ببنە ساحیبی تفاقێک کە دڵی نەتەوەی کورد خۆش بکەن .

٢١ی ئاداری ٢٠١٨ بەرابەر بە ٢٧١٨ ی کوردی

فەرهاد میرۆزادە . نوروێژ

کاتالۆگ