پشتیوانی لە مانگرتن و خۆنیشادان، عوسمان کەوکەبی شاد

مامۆستا نیشاندەر و پێشرەوی گەل و کۆمەڵە. فێرکەری نەوەی داهاتویە. هەر بۆیە پایەبەرز و بەرێز و خۆشەویستی خەڵکە.

عوسمان کەوکەبی شاد

لە ناو دڵی گەلدا بە فێر کردن و پەروەردە کردنی منداڵان و نەوەی داهاتوی جێی خۆیان کردۆتەوە. مامۆستا بۆ ئەوەی کە کار و ئەرکی پیرۆزی خۆی بە جوانی و بە باشی جێ بە جێ بکات دەبێت موچەی تەواوی هەبێت. هەروەها دەبێ ئاسایەشی تەواو بۆ دابین بکرێت. نابێ لە لایایەن موچەی دا کەم و کوری هەبێت. کەم و کوری لە موچە دا شیرازەی ژیان و کۆمەڵایەتی تێکدەدا و هەروەها کاریگەر دەبێت بۆ سەر باری دەرونیش.

هەروەها هەموو کارمەندانی باشوری کوردستان دەبێ موچەی تەواویان پێبدرێت هەتا بتوانن خزمەت و ئەرک و کارەکانی خۆیان بە باشی بەرێوەبەرن.

ئێستا کە لە باشوری کوردستان مامۆستا و کارمەندانی تر دەستیان بە مانگرتن و خۆنیشاندان کردووە،بە گوێرەی جارنامەی نێودەوڵەتی مافی رەوایی خۆیانە. ئەوان مانگرتن و خۆنیشیاندان دەکەن بە دژی یاسای پاشەکەوتی موچە. پاشە کەوتی موچە بۆ چی دەبێ هەبێت. پارلەمان و حکومەتی کوردستان ئەرکی سەر شانی خۆیانە کە بەتەواوی موچەی کارمەندان بدەن و ئاسایەش و ئاسودەیان بۆ دابین بکەن. کاری پارلەمان و حکومەت ئەوەیە کە بژێوی ژیانی گەل بدات و ژیانی دانیشتوانی خۆش بکات.

من وەک ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارە وانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ بە تەواوی پشتیوانی خۆم لە مانگرتن و خۆنیشاندانەکانی موچەخۆرانی باشوری کوردستان بە دژی یاسای پاشەکەوت دەردەبرم. هیوادارم کە پارلەمان و حکومەتی باشوری کوردستان گوێگری مافەکانی گەل بن و بەکردار جێ بەجێیان بکات.

 

عوسمان کەوکەبی شاد

ئەندامانی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆروژ

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو