ئەمریکا: سه‌ردان له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان

رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ ئه‌مریكا، سه‌ردانی چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدیان كردوو  

له‌وحی رێزلێنانی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایەتی به‌ بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوه‌ رۆژی شه‌هیدانی كوردستان، پێشكه‌ش كردن.

شیاوی باسه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كوردستان، وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمیته‌ی حیزب، په‌یمان و به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ رێبازی شه‌هیدان نوێ كرده‌وه‌ كه‌ تاكوو سه‌ركه‌وتن درێژه‌ده‌ری رێگای پڕ له‌ شانازی شه‌هیدان ده‌بن.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كاندا، نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌ واشنگتن، وێرای كۆمیته‌، سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب و دواین گۆرانكارییه‌كان له‌ پێکهاته‌و قه‌واره‌ی حیزبه‌كه‌مان لە كۆنگره‌ی ١٦، روونكرده‌نه‌وه‌ی پێویستیان دا و وڵامی پرسیاره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیان دایه‌وه‌ كه‌ به‌ خولیاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ راسان و چاره‌نووسی دێموكرات به‌شداری قسه‌و باسه‌كان بوون.

 

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران _‌ ئه‌مریكا

20180401

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو