عەفرین پەیامێک بۆ ئەمەریکا، ن: زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمان، و. هەڵۆ بەرزنجەیی

‌هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لە عەفرین، پەیامێکی ڕوونە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. نابێت هیچ بڕیارێک لەسەر ڕێکخستنەوەی ناوچەکان، پاش تەواوبوونی شەڕی سوریا، بەبێ تورکیا جێبەجێ بکرێ

زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمان

و هەروەهاش وەک هەمیشە،تورکیا هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی ناوچەیی لەژێر کۆنتڕۆڵی کورد دا پەسەند ناکات. بۆئەوەی ئەم پەیامە ڕوون و ئاشکرا بێت،کۆماری تورکیا هێزە زەمینییەکانی لە سوریا خستۆتە جوڵە و گەورەترین شاڵاو و هێرشی ئاسمانی لە مێژووی خۆیدا بەرپا کردووە،بەردەوام نیوەی زیاتری هێزە ئاسمانییەکانی لە هێرش و پەلاماردان.

ئەمەش لە دەڤەرێکدا ساز دەبێ کە سەروەریی ئاسمانەکەی، وا لەژێر دەسەڵاتی ڕووسیادا، بەڵام ڕووسیا ڕێگەی داوە بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر عەفرین، لەبەر ئەوەی ئەمە خزمەت بە بەرژەوەندییە درێژخایەنەکەی دەکات: تەڵزم و دەلاقەیەک بخاتە نێوان پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیاوە.

پێشتر چەند گفتوگۆیەکی توند لە نێوان و ئەمەریکا دەربازی رۆڵی هێزە کوردییەکان  لە باکووری سووریا کراوە. ئەمەریکا دەستی بەوە کردووە لە نێوان هێزە چەکدارەکانی YPG دا و کوردانی سووریا پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD هەروەها PKK دا جیاوازی بکات. پێی وایە یەپەگە و پەیەدە جیاوازن لە پ ک ک،نە لە ئەمەریکا و ئەوروپا، یاخود ئەڵمانیادا قەدەغەکراو نین.

بۆ تورکیا و زۆربەی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان، ئەم جیاکارییە دەستکردە. پەیوەندی نێوان پ ک ک و یەپەگە و نەک هەر لە لایەنی سیمبۆلی و ئایدۆلۆژییەوە زۆر توندە،پیاو دەتوانێ بەئاسانی بڵێ،کە یەپەگە و پەیەدە لەژێر ستراتیژی سەرکردایەتی پ ک ک دان. بێگومان ڕێژەیەکی زۆری ئازادی جموجوڵ و چالاکی خۆیان هەیە، بەڵام  زۆرینەی هێزەکانی ئەمەریکا، دەیانەوێ سوود وەرگرن لە توانا و لێهاتوویی یەپەگە لەشەڕی دژە داعش دا. سەرباری هۆشداری دانی تورکیا، ئەمەریکا هەر بەردەوام چەک،لەپێناوی ئەو مەبەستەی سەرێدا، بۆ چەکدارەکانی کوردانی سووریا ڕەوانە دەکات.

زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکانی ئەمەریکا ئامادەبوون، لەپێناوی ئەم کارەدا نرخ بدەن: دروستکردنی ناوچەیەکی ئازادی بەرگریکردن لە باکووری سووریا، لەسەر سنووری تورکیا لەژێر کۆنتڕۆڵی کوردان.

بەهەند وەرنەگرتن و زیاتر ورووژاندن بەرامبەر بە بەرژەوەندییەکانی تورکیا،بەزەحمەت ڕامان دەکرێت. هەردوولا ـ تورکیا و پ ک ک و هاوگرێدراوەکانیان ـ دوای سەرنەکەوتنی گفتوگۆکانی ئاشتی ناوخۆی تورکیا، لۆژیکی بەنێونەتەوەییکردنی بەدوادا دێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتێکی کوردی هەرێمی لە عێراق و یەکێکی هاوشێوەی لە سووریا، وە هەروەها  خەباتی خۆسەری سەربەخۆ لەسەر زەمینی تورکیا دەبێت ئەنجام بدرێن، ئەمە بۆ پ ک ک شتێکی بێگومان و چەندوچوونە. بۆ تورکیا گەورەترین هەڕەشەیە. لەبەرئەوە خەبات بۆ ئەمە یان دژی ئەمە، هەر بەردەوام بە  رێگای سەربازی  دەچێت بەڕێوە.

 کارە زەبروزەنگەکان ئەشکەنجە و کوێرەوەریەکان، ئەوەی خەڵکی سڤیلی کورد دەیان ساڵە پێویستە بیچێژن بە کۆتایی ناگات. بێتاوانەکان دەکوژرێن لە پێناوی کێشەیەکی سیاسی ڕەگوڕیشە قووڵ لەناوچەکەدا. لێرەوەدا ئەم سەرۆک کۆماری تورکیایەی ئێستا بوو،لەکاتی خۆیدا وەک سەرەک وەزیران زۆر زۆر ئازایەتییەکی گەورەی نیشان دا، هەوڵی دا لە پێناوی ئاشتی نیشتمانیدا. سەرنەگرتنی ئەم گفتوگۆیانە لە ساڵی ٢٠١٥ دا،  ئەمرۆ وەک ئاکامێکی درێژبووەوە  لەمەودای درێژەکێشانی شەڕوهەرای سەربازی بۆ سووریا و ڕەنگە لەوە زیاتریش کاریگەری هەیە. لەهەلومەرجی ئێستادا مەسەلەکە ناواقیعیی دەبێت، هەر تەنیا بە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی ناوخۆی تورکیادا،بمانەوێ ڕووبەڕووی  بەرفراوانبوونی شەڕوهەرای سەربازیی بینەوە و بۆ هەمیشە ڕاگرین. هەوڵێکی یەکجار گەورەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەرەکە، بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی پەنجەرەیەکی وا بۆ لێک تێگەیشتن،کە لە ئێستادا، بەتەواوی قەپات کراوە.

لەبری ئەوە هەروەها شەڕ دژی گرووپە کوردییەکان لە ناوچەکانی کشانەوە و دەرەوەی تورکیاش زاڵە بەسەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیادا. ئەم پێشڕەویکردنە نیشانی دەدات: هەروەها تورکیاش ئامادەیە لەم پێناوەدا  نرخێکی گران بدات. ئەم نرخە لەناو ئەو چارەسەرەدایە کەوا بۆ ٦٠ ساڵ دەبێت هەیە و گرێدراوە بە رۆژئاواوە.

 تورکیا ترس لە ئاکامەکانی جیۆپۆلەتیکی شەڕ لەگەڵ ئەمەریکادا نییە، یاخود بەلانی کەمەوە بە کەمی دەگرێ. لە بەرامبەر ئەو باڵادەستییە هەرێمییە کورد لە سنوورەکانیدا. هەمان کات ئەمەش بۆ ئەمەریکا وا بە دیار دەردەکەوێ لەبەردەم هەڵسەنگاندنی شەڕیکدایە لەگەڵ تورکیادا، کە شیاوی بەڕێوەبردنە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، یاخود دەبێت ڕۆڵی جیوستراتیژی تورکیا نادیدە بگرێت. دەشێ هەڵسەنگاندنی یەکەم بێتە هەڵە، دووەمیان ئاکامی کارەساتاوی بەر لەهەر لایەک، بۆ ئێمەی ئەوروپایی لێ بکەوێتەوە.

تورکیا وەک یەکێک لە ڕۆژئاوا،لە ناتۆ و لەدواجاردا لەسەر ئاڕاستەی ڕووەو ئەوروپا، وازی لێ بێنین بۆ ئەوروپا مانای سەرکێشییەکی نوێ و یەکجار ترسناکە. نەک هەر تەنها بە بادانەوەی بۆ لای رووسیادا  هێزوتوانای پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ناتۆ بەتەواوی دەگۆڕێ، ئیمە لە دەرەوەی سنووری ئەوروپا هیچ هاوپەیمانی ترمان نابێت، بەڵکو نەیاری بەتوانا و هێزدار. بەڵام بەرەو پێشچوونی تریش شیاوی بیر لێکردنەوەیە: گەڕانەوەی بەهێزی تورکیا، لە ستراکچەری دەوڵەتێکی لایستییەوە بۆ توانا و هێزێکی ئامادەگی بزاڤی ئیسلامی.

جیا لەمانەش نموونەی خۆچەکدارکردنی ئەتۆمی وەک ئەوەی کۆریای باکوور، لە ئێستادا  پێدەچێ وڵاتی وەک عەرەبی سعودی بیەوێ هاوشێوەی بکات. دەشێ زۆر بەخێرایی و ڕاستەوخۆ لەسەر سنوورەکانمان دووبارە بێتەوە. هەموو ئەمە واقیعەکە نییە،و پێویستیش ناکات وای لێ بێت. بەڵام بۆ ڕێگریکردن لەمە، پێویست بە ستراتیژێکی نوێ تەواوی ئەوروپایە، لەگەڵ تورکیا بەو دۆخەی ئێستاشەوە کە تێیدایەتی.

ئەوە ڕاستە ڕەخنە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کەماسی لەئازادی چاپەمەنیدا و پەلاماری سەربازی تورکیا لەعەفرین بگرین. لێ ئەوە بەتەنیا بەس نییە. ئەوە ئاسانە بەدەربڕینی ڕەخنە  خۆت ئاسوودە بکەیت، بەئاشکرا ڕەخنە دەردەبڕین. لەبەرئەوەی پیاو لەتەک ڕووسیادا هێزی دووەمی خراپەکاری ناسیوە، کە پیاو دەتوانێ ڕۆژانە بەهاکانی خۆی بپارێزێ. دۆخی هەڕەشەکان،  کەم نابنەوە.هەروەها ئەزموون لەگەڵ گەمارۆدان لەسەر روسیا،هیوادارین  فێری کردبین کە ئەمەش ناتوانێ هیچ ڕێگاچارە بێت. هەڵبەتە تورکیاش بە دڵنیاییەوە، نایەڵێ لەم ڕێگایەوە بکەوێتە ژێر کاریگەرێتییەوە. بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانمان بەجێ بهێنین، هەوڵی زیاترمان گەرەکە.

هەروەها ئەم بەرژەوەندییەش فرەلایەنە: لە پێشی پێشەوە ئاگربەست دێ، ڕاگرتنی یاسای نێودەوڵەتی و یارمەتی بۆ خەڵکی سڤیل لە سووریا، هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی باشووری تورکیا، لە ناوچە کوردییەکان. ئەمەش بەوە دەست پێ دەکات، کە ئیمە ڕاستگۆبین، نە زەبروزەنگ و بارودۆخی ژیان لە ڕۆژهەلاتی تورکیا بەشێوەیەک لە شێوەکان جێی قبوڵکردنە،نەخەمی تورکیا لەبەرامبەر پ ک ک و هاوگرێدراوەکانیدا ناهەقییە. هەر خودی کێشەی کورد وەرگرین ڕێزگرتن،  لە داوای مافەمرۆییەکان بگرین و بۆ  ئازادی و هەلومەرجێکی باشتری ژیان دەرکەوین، ئەمە نابێ مانای ئەوە بێ، وێنەیەکی فۆلکلۆری پ ک ک و دەستە و دائیرەکانییان نیشان بدەین. ئێ خۆ پ ک ک لەئەڵمانیاش قەدەغەیە، لەبەرئەوەی رێکخراوێکی کرمینالەو  بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان، بازرگانی چەک و مرۆڤەوە و مرۆڤەوە دەبات بەڕێوە و بەزۆر پارە لەخەڵک دەسێنێ.

 با خۆمان هەڵنەفریوێنین، تورکیا دەوڵەتێکی هەرێمی هەژمووندار، لەژێر دەسەڵاتی پەیەدە و پ ک ک دا قبوڵ ناکات و لە پێویستیشدا، بەڕەزامەندی ڕووس و ئێران و سووریا دژی دەوەستێتەوە. براوەکەش مۆسکۆ و دیمەشقە.

لەبەرئەوە پێویستە بەرژەوەندیەکانی خۆمان، بەر لەهەر شتێکەوە بێت، تورکیا لەڕووی جیۆپۆلەتیکەوە هەر بە خۆمانەوە” وابەستە بکەین” ـ  هەروەها پیاو دەتوانی بڵێ “شوورەگرین ” بۆ ئەوەی  نەکا بۆ هەمیشە بترنجێتە ڕۆڵێکی تایبەتەوە، ئاکامەکەی بۆ ئێمە سەرەرۆییەکی  نادیار لەخۆبگرێ. لە ئێستادا ئێمەی ئەڵمان بەتایبەت دەبێ بزانین، چەند ترسناکە، ڕێگایەکی تایبەتی هێزی سەربازی بۆ هەموو ئەوانی تر. ئەم هەوڵە سەختە نائاسییە پێویستە بگرینە ئەستۆ، لەلایەک بێدەنگ نەبین لەڕەخنەگرتن، لەلایەکی دیکەوە، هەموو بژاردەکانی تر بۆ پێکەوە کارکردن بخەینە گەڕ. تورکیا پێویستە هەست بکات کەلای ئێمە شتێک دەباتەوە/ دەست دەکەوێت و  بێ ئێمەش زۆرشت دەدۆڕێنێ.

 هەر لە یەکێتی گومرگەوە تا هاوکاری پێکەوە کارکردن لە سیاسەتی پەنابەران دا، لە پشتیوانی ئابوورییەوە تا هاوکاریکردن لەبواری خوێندن و زانستیشدا. بەڵێ ئێمە دەبێت چالاکانە بەرەو لای تورک بڕۆین. نەک بۆئەوەی هەر دیالۆگی دەوڵەتی یاسای بخەینە بەردەست و پێشکەش بکەین، بەڵکو ئامادەش بین لە بیناکردنەوەی دادگای تورکیادا، دوای کاریگەرییەکانی هەوڵی کودەتاکەوە، بەشداری بکەین و کاریگەرییەکمان هەبێت.

 ئەوە تەنها هەڵەیەکی سیاسەتی کۆنزەڤاتیڤکارەکان بوو، بەدیاریکراوی پێش ساڵانێک سەرمایەی دەوڵەتی یاسا، باس لەگفتوگۆکانی بوونە ئەندامی تورکیا لە یەکیتی ئەوروپادا/ EU  نەیکردەوە. ئەمەش بێتە هۆی کۆتاییهاتنی کردەوە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا، پەیوەندی بەو بژارانەوەی ئێمەوەیە، هەروەها دەستپێکێکی توندوتۆڵی هاوکاری و ناردنی چەک و تەقەمەنییە، لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ـ ناتۆدا.

 ئەوەی حکومەتی ئەڵمانیا، دوای پەلامارەکانی تورکیا بۆ باکووری سووریا، هیچ چەکێک بۆ تورکیا ڕەوانە ناکات، بڕیارێکی ڕاست بوو. تورکیا بیری لەوە کردەوە لەگەڵ رووسیادا ئەم کارە بکات، بەڵام پێویستە ئێمە بێ خەم نەبین، هەموو ئەمانە گەنگەشەی سیاسی ئێمە لە ئەڵمانیا دەخاتە ژێر سترێس و ناڕەحەتییەوە.  هەموو نائاسوودەیەکە دژوار و ڕەنگە بەتاڵیش نەبێت لە بەرپەرچدانەوە و دژوەستانەوە. هەروەها دوودڵ بوونی مۆڕاڵی و پێوەریی، کە هەرکەسێ دەتوانی دژی قسە بکات. ئەوە نابێت  وەڵام بدرێتەوە بەڵام بەرژەوەندییەکان  ئەمە نییە، ئەوە رێگایەکە کە هیچ گەرەنتی سەرکەوتنی و سەرکێشی لەخۆنەگرتووە.

 بەڵام تورکیایەکی ریزپەڕی ڕێگای تایبەت، تورکیا وەرچەرخاوە لە رۆژئاواوە، لە ئەوروپا و لە ناتۆ، بۆ ئێمە و هاوڵاتی تورک سەرەرۆییەکی زۆر گەورەیە.

سەرچاوە: دێر تاگە شپیگل ژمارە ٢٣٤٢٢،رۆژی ٢٥/٣/٢٠١٨

وتارێکی تایبەتە تەنیا بۆ رۆژنامەی ناوبراو نووسراوە.

https://causa.tagesspiegel.de/politik/nach-afrin-welches-verhaeltnis-hat-der-westen-zur-tuerkei/afrin-ist-eine-botschaft-a

 

نووسینی: زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانی    

و. لە ئاڵمانییەوە: هەڵۆ بەرزنجەیی

 

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو