ترەمپ کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند

رووداو – هەولێر  , دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند.

ئەمڕۆ (سێشەممە 8-5-2018) دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک راگەیاند، کە لە هاوینی 2015 لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما واژۆکرا.

 

ترەمپ گوتی “رێککەوتنەکە ئاشتی نەهێنایەئاراوە و رێگری لە ئێرانیش ناکات دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات. دوای لابردنی سزاکان ئێران بەردەوامبوو لەسەر پشتگیریی گرووپە تیرۆریستییەکان.

رێککەوتنەکە رژێمی ئێرانی پاراستووە و لە پشت ئەو رێککەوتنەوە کەرتی سەربازیی گەشەپێداوە، هەروەها مووشەکی بالیستی گەشەپێداوە”.

 

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند “ئێران هیچ کات نایەوێ دەستبەرداری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم بێت. رێککەوتنەکەش لاوازە و رێگری لە ئێران ناکات دەستی بەو جۆرە چەکە ناگات”.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەڵێنی ئێرانییەکان لە رێککەوتنی ئەتۆمی درۆ بوو و بووە هۆی ئەوەی رژێمێکی خوێنڕێز بە ئارامی پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات. بۆیە ئەگەر من رێگە بەبەردەوامیی ئەو رێککەوتنە بدەم، رێگە بۆ رکابەریی ئەتۆمی لە ناوچەکە دەکرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاند: “ئەمریکا سەرجەم ئەو سزایانە بەسەر ئێران دەسەپێنێتەوە کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵیگرتبوون، رێککەوتنی ئەتۆمی رێگەی بە ئێراندا پەرە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات”.

 

سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی سزاکانی سەر ئێران وڵاتانی دیکەش دەگرێتەوە گوتی: “پێویستە هەڵسوکەوتە پیسەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رابگرین”.

بڕیاری ترەمپ لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران

ترەمپ کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند

Gepostet von Rudaw am Dienstag, 8. Mai 2018

 

 

نەمر شێرکۆ بێکەس بۆ قاسملوو
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
کاتالۆگ