نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی

ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا لە بەرەبەری دوازدەیەمین دەوری هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، نموونە بەرچاوەکانی ئاماری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی هێڵکاری ٦ مانگە دەخاتەڕوو.


 ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.

پێشێلکردنی بەرنامەدارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.

هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ  لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا PDF 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو