ڤێستیڤاڵی ستۆپه‌ستێدس فه‌ردنی له شاری هاماری نۆروێژ

کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی له پارێزگای هێدمارک له شاری هامار به‌شداری ڤێستیڤاڵی ستۆپه‌ستێدس فه‌ردنی کرد.


کۆمه‌ڵه فاکتای کوردستانی که له‌ لایه‌ن عوسمان که‌وکه‌بی‌‌شاد به‌رێو‌‌به‌ری کۆمه‌ڵه به زمانی  نۆروێژی نووسرا بوو پێشه‌که‌شی به‌شداربووانی کرد. هه‌روه‌ها که‌ل و په‌لی مێژووی کوردستان خرایه‌ پێش چاوی به‌شدار بووان و خه‌ڵکێکی زۆر هاتن بۆ سه‌یر کردن و پرسیار کردن. خێوه‌تێکی گه‌وره به ناوی کوردستان هه‌ڵدرا بوو و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نه‌خشه‌ی گه‌وره‌ی کوردستان له سه‌ر خێوه‌ته‌که‌ هه‌ڵاوه‌سرا بوو.

گۆرانی و موسیقا و شای و هه‌ڵپه‌رکه‌ی کوردی پێشکه‌ش کرا. خه‌ڵکێکی زۆر له نه‌ته‌وه‌کانی جیاواز بۆ بینین و به‌شداری کردن له هه‌ڵپه‌که‌ی کوردی له‌وێ ئاماده بوو.. هونه‌مه‌ندی کورد کاک شێرۆ ده‌میرچه‌ند گۆرانی و پارچه موسیقای پێشکه‌ش کرد.

ته‌مه‌نی سازدانی ئه‌م ڤێستیڤاڵه دوازده ساڵه و هه‌موو ساڵێک نزیکه‌ی دوازده هه‌زار دێن بۆ بینینی . ڤێستیڤاڵه‌که له شاری هامار له پارێزگای هێدمارک له وڵاتی نۆوریژ به‌رێوه‌ده‌چیت.

نزیکه‌ی په‌نجا نه‌ته‌و‌‌ی جیاوازی جیهان به‌شداری ئه‌م ڤێستیفاڵه ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه‌ ‌ی‌ کلتوری کوردی له پارێزگای هێدمارک وه‌ک وڵاتی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه گه‌وره‌ی کرد. کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ، باکور، رۆژهه‌ڵات، باشور و رۆژئاوا به‌شدار بوون.هه‌ر پارچه‌ ‌ی کوردستان جل و به‌رگی تایبه‌تی خۆیان ده‌به‌ر کرد بوو.

گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکه و که‌ل و په‌لی مێژووی کورد سه‌رنجی بینه‌رانی بۆلای خۆ راکێشا بوو و هه‌ر وه‌ها زۆر نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی شای و هه‌ڵپه‌رکه‌ی کوردیان ده‌کرد.

ئه‌م فێستیڤاڵه دوو رۆژ بوو. له‌ ڕۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢/٦ /٢٠١٨ده‌ستی پێکرد و له ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٣/٦/٢٠١٨ کۆتایی هات. فێستیڤاڵه‌که له کاتژمێر ١١ ی به‌یانی را هه‌تا پێنجی ئێوارێ به‌رده‌وام بوو.

 

عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی له پارێزگای هێدمارک

فارسی
کاتالۆگ