گریلا مانای چیە؟ و. حامید درودی

دەستەواژەی گریلا لە کوێوە هاتووە و مانای چی دەدا؟


گریلا واتە شەڕی چووکە و لە وشەی ئسپانیایەوە هاتووە واتە شەڕ (Guerra).
کاتێک ساڵی ١٨٠٧ ناپولئۆن هێرشی کردە سەر ئیسپانیا، خێرا بەسەر سەربازەکانی ئەو وڵاتەدا سەرکەوت. بەڵام بەرگری و تێکۆشانی خەڵکی ئیسپانیا دژی هێزە داگیرکەرەکەی فەرانسە لە شێوازی هێرشی گرووپی چوکەی چەکدار و خەڵکی ئاساییدا کە ناویان نابوونە “Guerrilleros” (شەڕکەرە چووکەکان) بەردەوام بوو.

هەرچەندە ئەم شەڕە چووکانە زەرەری مادی و مەعنەوی بۆ خەڵکی ئاسایی بەتایبەتی بە دواوە بوو، بەڵام شەڕی گریلاکان پێکەوتنی بە خۆیەوە بینی و لە ساڵی ١٨١٤دا هێزی ناپلئۆن مەجبوور بوو، ئیسپانیان بە جێ بێڵێ.

ئەو هێزە ئینگلیزیانەی کە نێردران بۆ یارمەتی شەڕکەرەکانی ئیسپانیا بۆ رزگار کردنیان لە دەست فەرانسە، خێرا ناوی گریلایان بەسەردا بڕا.

لە زمانی ئینگلیزیدا بە درێژەی کات وشەی “guerilla” مانای جۆرێک بەربەرەکانێی شەڕی وەرگرت کە لەوێدا گرووپی چوکەی شەڕکەر هێرش دەکەنە سەر هێزی دەسەڵاتدار.

سەرچاوە، گۆڤاری: Världens historia

فارسی
کاتالۆگ