کادیری ڕێکخراوەی کوردیی و نەتەوەکانی دیکە.، فاتح ئارەش

پێشەکی دەمەوێت عەرزتان بکەم کە ئەم نووسراوە ڕەخنەیە بەڵام بەشێوەی ئامۆژگاری خۆپیشاندەدات، ئەم شیکردنەوەی سەرەتام نووسی بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە کە خۆم لەو ئاستەدا نابینم کە ئامۆژگاری کەسێک بکەم.

fateh_aresh_0

هەروەک دەزانن پێوەندی کۆمەڵایەتی نێوان دوو مرۆڤ شتێکی ئاساییە بەڵام پێوەندی سیاسی نێوان دوو تاک یان دوو هێز زۆر جارێک وەک گرفتێک چاوی لێ دەکرێت لە حاڵێکدا کە هەموو پێوەندییەک بە پێوڕی یاسای سەربەخۆیی دابین دەبێت.

کوردستان دابەشکراوە بە سەر چوار وڵات و سێ زماندا بەڵام زۆرکەس لە ئێمە کاتێک کوردێک دەبینێ کە لە سەر ئاستی گشتیی وڵات باس دەکات یان دەنووسێت یان شێوە پێوەندییەکی کۆمەڵایەتی نیوان کوردو نەتەوەیەک لەو نەتەوانە دەبینێت بەشێوەیەکی نائاسایی چاو لەو پێوەندییە یان لەو هاودەنگییە دەکات، بە گوێرەی بیرکردنەوەی خۆم ئەم نائاسیی بوونە باس لە شێوە تێگەیشتنێکی هەڵەیی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری دەکات، کورد زیاتر لە عەرەب، فارس و تورک پێویستی بە دیالۆگ لە گەڵ نەتەوەکانی دیکە هەیە چونکە ئێمە لەخەباتداین، خەباتیش پرسیار بۆ خەڵک دروست دەکات، مافیایی دەسەڵات کەرستەکانی پێوەندی، ئابووری و ڕاگەیاندنی لە دەستدایە و بودجە بۆ گۆڕینی ڕاستییەکان تەرخان دەکات و هەموو خەڵکی کۆمەڵگا ڕۆشنبیر یان سیاستوان نین.

دووهەم ئێمەی کورد بە شێوەی ڕامیاری و چەکداری خەبات دەکەین بەڵام دەبێت بەپێوەڕی لۆژیک بتوانین ڕوونکردنەوەمان لە ئاست هەر دوو بواردا هەبێت و بۆ خۆشمان دەبێت بزانین کە خەباتی ئێمە لە گەڵ خەباتێکی ناسیونالیستی بەرچاو تنگ جیاوازەیی زۆری هەیە، ئێمە خەبات بۆ مانوو مەوجودیەتی خۆمان دەکەین کە خەتەری نابوودی ژنی نەتەوەیمان (مەدەنی) لە سەرە، خەباتی گەلی کورد بابەتێکە کە دوو ڕێگا چارەسەری هەیە کە یەکێکیان بۆ ئێمە ئیمکانی نییە بەڵام  ڕێگای دووهەمم پێوەندی تەنگاوتەنگی بە چارەسەری لە چوارچێوەی دیموکراسیدا هەیە، یانی ویستیی ئێمە کە ئازادی و مافە بەشێوەیەک پێوەندی بە ئازادی و مافی دەرودەراوسێکانمانەوە و تێگەیشتنی ئەوان لە دیموکراسی هەیە! کورد بەگشتی زۆرجار بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندەوە کە خەباتی چەکداری شێوە خەباتێکی ناچاریی و داسەپاوە بەڵام ئەمە بە تەنهایی ناتوانێت هەموو کێشەیە چارەسەربکات و دەبێت بە ئیخلاقی شۆڕشگێری و توانی ڕامیارییەوە بێ وچان کاری بۆ بکەین چونکە دەسەڵاتێک کە هەموو کۆمەڵگا دەچەوسێنێتەوە جێگای پارەمەترەکانی ئاڵوگۆڕ پێکردەوە و لە ئاستێکی بەرزدا چەواشەکاری دەکات.

هیچکام لەم نەتەوانە دژی کورد لە دایک نەبوون و کوردیش عاشقی چەک و شەڕ نییە بەڵام نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە تێگەیشتنێکی هەڵە لە سەر ویست و دروستیی کێشەیی نەتەوەیی هەیە و کاری بۆ دەکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆکارێک تا کورد پێوویستی بە خەباتی ڕوونکردنەوە بەمەبەستیی هەرچی زیاتر سیاسی کردنی مافەکەی دەستپێبکات، ئەگەر ڕاست بێت و کێشەیی کورد پێوەندی بە دیموکراسییەوە هەبێت کورد بە تەنیا ناتووانێت ئەو کێشە ڕاکێشێت و دەبێت هەوڵبدات تا نەتەوەکانی دیکەش بە شێوەیەک بەشدارو ئەرکی هاوبەشیی خۆیان بەجێ بگەیەنن! دەبێت بڵێین وەزعی سیاسیی تورکەکان تا چەند ساڵ لێرەوبەر لە ئاستێکی نزمدا بووە و دەسەڵاتدارانی تورک ئەوەیان بە دەرفەت زانیوە و لە سەر ئاستیی مەزن خوازی زۆر کاریان کردەوە ئەم دوو وەزعە  کەم یان زۆر پێکدادانی قەومی لێکەوتەوەتەوە کە شێوە کێشەیەکی بۆ ئێمە یان بۆ ئێوە بە میرات بەجێهێشتەوە، بەڵام پێشکەوتنی کۆمەڵگا بە کۆمەڵەوە لە گەڵ کەرەستەکانی پێوەندی سەردەم زۆر کارئاسانی کردەوە تا بتوانین تێگەیشتن دروست بکەین!

ئیمکانی بۆ دەڕوات کە زۆرکەس لە ئێوە کە لە فیسبووکدا هەن بینیتان بێت کە چۆن تورکێکی (ئازەری) تێگەیشتوو و ناسراو وەێنەی پێشەوا قازی محەمەد لە گەڵ ژیاننامەیی ئەو لە فەیسبووک و کاناڵێکی تلگرامیدا کە لانیکەم ٣٥٠ تورکی تێدا ئەندامن بڵاو دەکاتەوە وێنەیی پروفایلەکەی گروپەکە دەگۆڕێت بە وێنەیی پێشەوا، ئەو شەخسە هەرنەبێت لە لایەن ٢٠٠ کەس لە مرۆڤی تێگەیشت و ڕۆشنبرەکانی تورک پشتیبانی بوون ئەوکات ئەو کارەی کردەوە. مەبەست ئەوەیە کە واباشە کە ڕێکخراوە کوردییەکان فیکری زۆرێک لە کادرەکانی خۆیان بگۆڕن؟ و لە جێگەی ئەوەی کار بۆ ئەوە بکەن کە ئەگەر شۆڕش سەرکەت بۆخۆیان حقوقی خۆیان دیاری بکەن یان ڕقیان لە هەرکەسێک بوو زیندان بکەن، یان لە فیسبووکدا بۆخۆیان یەکتر لایک بکەن باشتروایە کە بە فیکرێکی باشترەوە بۆ ئامانجی نەتەوەکەیان قۆناغێکی پێوەندیی و ڕوونکردنەوە دەستپێبکەن بەڵام بۆ ئەم مەبەستە دەبێت توانی ئەوەش هەبێت کە لە باتی جنێو گوڵ بنێرن.

ڵە کۆتایی دا دەمەوێت بڵێم کە من لەم ماوەدا زۆر بابەت و شیکردنەوەم بە زمانی فارسی نووسیوە کە هێندێک لەو بابەتانە لە ژێر ناوی “از هر در سخنی” بڵاوی دەکەمەوە خوێندنەوەیی خراب نییە.

ىەرێزەوە.

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو