بۆ داگیرکەرانی کوردستان ئەم کورد و ئەو کورد فەرق ناکا !، یەعقووب بەدری

من کە لە بنەمالەیەکی حیزبی (حدکا)  و خاوەن شەهید دا گەورە بووم، لەو رۆژەوە کە خۆم و نەتەوەکەم ناسیوە رۆژ و ژیانێکی خۆشم لە سەر خاکی باب و باپیرانم نەدیوە. هەمیشە لە ترس و  خۆف دا ژیاوم، چ ئەو کاتە بە زاهیر ئازاد بووم و چ ئەو کاتانەی لە زیندان و چ ئەوکاتانەش کە پەنابەر بووم.

ئەوەی کە دەمهەوێ لە گەل هەموو ڕۆڵەکانی  نەتەوەی خۆم وەک کورد بە گشتی و بۆ هێزە سیاسی یەکانی کوردستانی بە تایبەتی باس بکەم ئەوەیە کە: من لەو نەخوێندەواری و تەمەنی کورتی خۆم دا زۆر شت لە دۆژمن فێر بووم کەبۆ من زۆر جێی بایەغ و  زۆریش بەنرخن. یەکەم شت کە لە دۆژمن فێربووم ئەوەیە کە کورد هەر دین و ئائینکی هەبێ و لە  هەر حیزب و پارتی یەک دا هەوڵ بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆیی بدا بۆ داگیرکەر و دوژمن فەرق ناکا. گەورەترین تاوان بۆ کورد هەر  کورد بوونە.

لە زیندانەکان کوردەکان بێ جیاوازی ئەشکەنجە و ئیعدام دەکرێن،لە سیاسەت و ئیدارەی وڵات دا بە بێ جیاوازی مالوێران و دەربەدەر دەکرێن. بەلام شتێک کە زۆر لە لام سەیرە  ئەوەیە کە : چۆن نەتەوەی کورد و هێزەکانی کوردستانی سالەهای ساڵە ئەم دۆژمنایەتیە بە شکڵێکی زۆر ئاشکرا و رووت و قووت لە سەر کورد جێ بە جێ دەبێ، کەچی ئێستاش نەتەوەی کورد و هێزە سیاسییەکانی  نەیانتوانیوە بۆ خۆیان یەکیتی و هاوکارییەکی نەتەوەیی پێک بێنن ؟

راستی بۆ دەبێ ئێمە لە گەلانی دیکە و تەنانەت لە دوژمنانی خۆمان فێر نەبین. ئەوان سەرەڕای دەیان کێشە و ناکۆکیی سیاسی ،  ئابووری، دینی ، مذهبی ، ئیدۆلۆژی و حوکمرانی لە سەر مەسەلەی کورد پێکەوە هاوکاری دەکەن، بەلام کورد یەک نەتەوە و یەک ئاخ و ئامانج بۆ چی ناتوانن یەک بگرن، یان لانیکەم پێکەوە هاوکار بن؟ یان هەر نەبێ پێکەوە دۆژمن نەبن و دژی یەکتر ڕانەوەستن. لەدوایی دا لە هەموو کورد و هێزەکانی کوردی بە گشتی و هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەتی  داوا کارم کە لەو هەل و مەرجە دا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر لێواری لە ناوچوونە ئیدی بەسە بۆ دۆژمنایەتی و یەکتر شکاندن و یەک بگرن بۆ ئەوەی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلی کورد تووشی موشکیلات و نائومێدی و دەربەدەری نەبێ.

بژی کورد

بژی یەکیتی کوردان.

یەعقووب بەدری

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو