وێنە: بە خاک سپاردنی هاوڕێ کاک سەعید کوێستانی

ئەمڕۆ 10ی ئاگوستی 2018 هاوڕێ کاک سەعید کوێستانی، تێکۆشەری لە مێژینەی رێگای ئازادی و رزگاری گەلی کورد بە خاک سپێردرا.

کاک سەعید ئەندامی دێرینی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،  دووای تەمەنێکی پر لە شانازی و تێکۆشان، بەداخەوە لە رۆژی  هەینی 3 ی ئاگۆستی 2018 لە وڵاتی سوئێد لە تەمەنی 79 ساڵیدا  لە شاری ئۆره‌بروو، لە ناو کۆری بنەماڵە و خزمانی، چاوی بۆ هەتاهەتایە لە سەریەک نا و خەم و پەژاره‌یەکی زۆری خستە ناو دڵی خۆشەویستانی و كۆچی دوایی كرد.

تەرمی پیرۆزی کاک سەعید کوێستانی لە  ئەمڕۆ  10ی ئاگوستی 2018 لە شاری ئۆره‌بروو لە گۆرستانی ڵێنگدبروو شیرکا، بە خاک لە تەنیشت هاوژیانی  پێشووی نەمر زارا ئابادیخاە  بە خاک سپێردرا و پرسەو سەره‌خۆشی کاک سەعید کوێستانی، پاش بەخاکسپاردنی، لە رستۆرانی ستوبێن لە شاری ئۆره‌بروو بەرێوه‌ چوو.

روحی کاک سەعید خۆش بێ .

ساڵە نەڵۆسی 

لەم مەڕاسمەدا من هێندەک وێنەم گرتووە کە دەتوانن بە کلیک کردنە سەر ئەم دێرە وێنەکان ببینن

بابەتی پەیوەندی دار

بە داخێکی گرانەوە کاک سەعید کوێستانی کۆچی دوایی کرد.

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو