با داگیرکەران وگەل فرۆشان و خاک فرۆشان باشتر پێشمەرگە بناسن.، خالید خورینجی

جوانی پێشمەرگە و چاندنی تۆوی هیواو ئومێد ، جوانی پێشمەرگە و باوەشی گەرموبێ گەرد، جوانی پێشمەرگە و ئاوەدانی،

xalid_xurinji

جوانی پێشمەرگە وڕەواندنەوەی تەموو مژی ترس و دڵەڕاوکێ و زوڵم و ستەم ، جوانی پێشمەرگە و لاواندنەوەی مناڵانی هەژارانی نیشتمانم ، جوانی پێشمەرگە و لە باوەشگرتنی دایکان و باوکان و خوشک و برایانی گەلی کورد و کوردستانم ، جوانی پێشمەرگە و هیواو ئومێد بەخشین بە نەوجەوانان و جەوانانی کوردستانم ، جوانی پێشمەرگە و بەخشینی مەداڵیای سەرفرازی و کامەڕانی بە گەلی کوردو کوردستانم. باشبزانن جوانی و ڕەوشتی بەرزوپاکی پێشمەرگەیە بۆ ناساندنی ناسنامە و ورەی بەرزو فەرهەنگ و کەلتوری دەوڵەمەند و گیانی برایەتی و پێکەوە ژیانی بە ئاشتیانە و قبوڵکردنی دین و مەزهەب و فەرهەنگ و کەلتوور و رەنگی جیاوازی پێک هاتە جۆراو جۆرەکانی  سەرجەم دانیشتوانی خاکی پیرۆزی کوردستان لە هەر چوارپارچەکەی. بەڵێ  بیروباوەڕی بەرزو پیرۆزی لەشکان نەهاتوی پێشمەرگەیە گەلی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستانی هەروا بە سەربەرزی و خۆڕاگری و چاونەترسی هێشتۆتەوە. دەنگ و ڕەنگی پێشمەرگەیە سروودی بەرز و پیرۆزی ئەی ڕەقیب هەرماوە قەومی کورد زمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چاکتر و بە هێزتر ڕیشەی لە ناو کۆمەڵانی چەوساوەی کوردستان دادەکوتێ و دەبێتە و وێردی سەرزمانی هەر تاکێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەری کورد. دەنگ و ڕەنگ و توانای هێزی پێشمەرگەیە شێعرە نیشتمانی و نەتەوەیەکانی کەڵە شاعیرانی کوردوکوردستان ناڵی و مەولەوی و قانع و پیرەمێردو دڵدارو جگەر خوێن و هێمن و هەژارو دەیان و سەدان کەڵە شاعیری تری پایە بەرزی گەلەکەمان نافەوتێن و لە بیرناچنەوە. هۆکاکی پێشمەرگەیە بە دەنگە ڕەسەن و دوژمن تۆقێنەکەی کەڵە هونەرمەند و پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکەی کوردو کورستانم کاکە محەممەد جەزای نەمر ئێستاش لە ماڵی هەر کوردێکی بەشەڕەف و نیشتمانپەروەردا بە گوێچکەی مناڵانی کوردو نەوەکانی داهاتوماندا دەخوێندرێ. واهاتن پێشمەرگەی مە بە دەنگە دلێرەکەی شوانپەروەری شۆڕشگێڕلە شاخ و شار دەنگ ئەداتەوە. سڵاوی دڵی پڕهومێدی مەتپێشکەش پڵینگی هەردی وڵات ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە بە دەنگە خەمڕەوێنەکەی مەرزییە فەریقی نەمر هەر دەمجوانی سروشتی کوردستان و ناو ناوبانگی پیرۆزی پێشمەرگە ئاوێتەی یەکتری ئەکاتەوە. سرودە شۆڕشگێڕێ کانی مامۆستا مێمنی نەمروشۆڕشگێڕ بونەتەوێردی سەرزمانی پیرولاوانی کوردستانە داگیرکراوەکەمان.

بۆیە ئەڵێم قوڕبە سەرتان داگیرکەرانی کوردستان ئێوە چۆن ئەتوانن ئێرادەی بەهێزی پێشمەرگە بشکێنن کە هەڵقوڵاوی ناو دڵ و دەرون و زادەی ویست و خواستی ئەو گەلە خۆڕاگروچاونەترس و پاکەیە ، ئەی ئێوەی زۆڵە کوردو ویژدانفرۆشان و خاکفرۆشان و گەل فرۆشان و کەڕامەتفرۆشان و مناڵفرۆشان و ژن فرۆشان وبێ غیرەتان وبێ کەڕامەتان وبێ شعوران و ڕوڕەشانی مێژووی مرۆڤایەتی و چاوشۆڕانی گەل و وڵات هەتاکەی لە پێناوی پارۆنانێکی دەستی داگیرکەران و جەللادانی دژە کورد چەکی ڕوڕەشی و شەرمەزاری ئەکەنە شانی خوارو ملی داچۆڕاوتان و خیانەت بەگەل و نیشتمانە داگیرکراوە کەتان ئەکەن و ئەبن بە چاوساغ و گوێ لە مستی داگیرکەرانی سپڵە و دڕندەی تورک و فارس و عەڕەب و خوشک و براو دایک و باوک و کەس و کارو هاوزمانان و هاودینانی خۆتانیان پێ شەهید دەکەن.

تاکەی جەنازەی پێشمەرگەی قارەمان و دڵسۆزو یارو یاوەری گەل و نیشتمانەکەتان ئەخەنە ژێر زنجیری دەبابەی داگیرکەرانی کوردستانەوە.

تاکەی تەرمی دابێژدابێژ کراوی کیژی ڕووسووری کورد ئەخەنە ژێر دەموفڵچی گڵاوی جەللادانی فارس و تورک و عەڕەوە .

ئاخرتاکەی لە ئاخوڕ ولە تەویلەی داگیرکەرانا چەڵتوک و کیفار ئەخۆن و تاکەی لە فازیلاوی دڕندەکانی مێژووی مرؤڤایەتی ئاو دەخۆنەوە .

 تاکەی لە گەڵ نامەردان و دوژمنانی گەلی کوردوکوردستانا هەنگاو ئەنێن و خەنجەری ژاراوی تان ئاڕاستەی جەستەی زامداری گەل و نیشتمانە کەتان ئەکەن .

تاکەی شیری مەمکی دایکتان لە خۆتان عەرام دەکەن و میزی وشتری عەڕەب و ماینی فارس و هێستری تورک ئەخۆنەوە.

تاکەی نەفرەت و بێ زاری نەتەوەی ئازاو قارەمانی کورد بە نەسیبی خۆتان ئەکەن.

ئاخر ئەگەر ڕوڕەشی و خۆفرۆشی زۆڵە کورد نەبوایە چۆن دەبابەی دوژمن بە سەرلاشەی پیرۆزی پێشمەرگە دائەڕۆیی ، ئەگەر خائین و چڵکاو خۆری کورد نەبوایە چۆن لە قەرەسەقەل و زنجیرە چیاکانی مەرزی شنۆ و باشوری کوردستانا پاستاڕی تارانی و بەسیجی کەرەجی و عەرامزادەی جەمارانی ئەیتوانی پێشمەرگە خەڵتانی خوێن بکات.

با داگیرکەران و دوژمنانی کوردو کوردستان و چڵکاوخۆرانی ڕۆژگار باشبزانن کە  پێشمەرگە خوێن ئەبەخشێ گیان ئەبەخشێ سەروەت و سامان ئەبەخشێ بەڵام نیشتمانە پیرۆزەکەی نابەخشێ.

پێشمەرگە واز لە ژیانی ئاسای و ماڵ و مناڵ و کەس و کارو کۆشک و تەلارو ماشێنی مۆدێل باڵاو گشت کەرەسەکانی تری ژیان و خۆشگوزەرانی دێنێ بەڵام  ڕوڕەشانی مێژوو دڵنیا دەکاتەوە وازلە ماف و چارەنوسی ڕۆڵە یەکی ئەم نیشتمانە و بستەخاکێکی ئەم کوردستانە ناهێنێ .

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان بەگشتی و شەهیدە گیان بەخت کردۆکانی ڕۆژی ٢٠گەلاوێژی ١٣٩٧هەتاوی کە لە چیاکانی سەر بە ناوچەی شنۆیە بە هۆی پیلان و بەرنامەی چڵکاوخۆرانی خۆ فرۆشەوە دەکەونە کەمین و بەداخەوە ئەم شەش ڕۆڵە فیداکارە گیانی شیرنیان فیدای گەل و نیشتمانەکەیان دەکەن : ١ عەبدولسەلام  عەبدی٢سولەیمان محەممەدزادە ٣ عەبدولواحید سۆهرابی٤ ئیسماءیل ئێران مەنش ٥ عوسمان ڕەحمانی ٦ میهران تەهاپور ڕوحیان شادو ڕێگایان پڕڕێبواربێ وسەلامەتی و تەمەندرێژیش بۆ بنەماڵە و کەس و کارو هاوسەنگەرانیان بە ئاوات دەخوازم و لە ناخی دڵمەوە شەریکی خەموثەژارەتانم ئازیزانم .

مەرگ  وڕوڕەشی بۆ ڕێژیمی جنایەتکار و دژی گەلی کۆماری ئیسلامی و جاش و چڵکاوخۆڕە سەرشۆڕەکانی. 

خالید خورینجی ١٣/٨/١٣٩٧  

راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو