نیشتمان، حەمە حەریری

ژیان   

سەردەم   

کازیوە    

hama-hariri

حەمە حەریری

سەردەم: کاکە دەبی بەیانی دوای نان و چا لە گەڵم بێی بۆ ناو شار و یەک دوو کتێب لە کتێبخانە دەکڕین و دێینەوە .

نیشتمان : کتێبی چی سەردەم ، جا بوا ناکەی ماڵ وێرانن کەی ، توشی گرتوخانەن کەی.نانا ژیان گیان تەنیا ھێندێک پێداویستی ماڵەوە بکڕن و وەرنەوە.

سەردەم: نیشتمان ئەوەنە مەترسە خۆ من ناچم کتێبی وا بکڕم  زەڕی ھەبی .

ژیان: ئەی کتێبی چی دەکڕی کاکی خۆم . چما بەڕاستی کتێبی مناڵانیش بکڕی ، توشی گێچەڵێ نابی ،نیشتمان ڕاست دەکا .واز لە کتێبان بێنە.

سەردەم. نا  کاکە ئەمن دەمەوێ بزانم لەو وڵاتەی ئێمە زاناکانی ئەو سەردەمەی کورد کێن ولە کوێن وکاریان چیە و چۆن دەڕواننە ئەم نیشتمان ونەتەوەی خۆیان کەخەریکە لە ھەرچی شیاوی مرۆڤایەتیە دادەپڵۆسێندرێ و خەڵکەکەن بە خۆی لە خۆی دەبێ بە خۆرکە .بەڵام زانایانی کورد خۆیان بێدەنگ کردوە و

وا دەزانن نە بای دەێ و نە باران، ئاخر چ ڕەوایە  نە خەڵکەکە و نە زانایانی خەڵکەکەن  بیر لە لەناو چونمان ناکەنەوە. ھەر بۆیە دەمەوێ بزانم ئایا چەند لە سەدی کورد لە ڕادەی ھەرە سەری زانایی دان و چارەنووسی کوردستان وکورد چۆن لێکدەدەنەوە و کەی دەبنە سەنتەری  ھوشیار کردنەوەی خەڵک و ڕێگای رزگاریان چۆن بۆ شی دەکەنەوە و ئایا خۆیان بە بەرپرسیاری نەتەوە و خاکەیان دەزانن یان نا.

کازیوە : کاکە سەردەم گیان ئەمن  دەڵێم نا ، ھەتا نەتەوەی کورد وەک ئەفریقای ماندێلا و ھیندوستانی گاندی نەکا ڕزگاری نابێ و داھاتووی لە وەی باشتری نابێ.؟؟؟؟؟،

نوێترین بابەت و هەواڵ
ئارشیو