ناچارم وڵامێکی کورت بە مامۆستا حەسەن زادە بدەمەوە، حەسەن شیوەسەڵی

ئەمرٶ 16ی سەرماوەزی 1391، چوار یەکە چەرخێک واتە 25 ساڵ بە سەر کارەساتی تەقینەوەی بۆمب لە دەست مندا تێپەڕ دەبێ.

لەو کارەساتەدا ئەمن هەر دوک دەست، هەر دووک چاوو، 75 لە سەدی گوێی راست ، 25 لە سەدی گوێێ چەپم و جگە لە وەی چەندین برینی گەورە و سەدان برینی بچووک کەوتە سەر جەستەم و 8 ددانیشم لە دەست دا.

 لەو پەیوەندیە دا، مامۆستا مەلا عەبدوڵای حەسەن زادە لە ئاخرین کتێبی دا،  بە پەلە پروز چاوێکی بە سەر ئەو روداوەدا خشاندووە، ناوبراو کەسێک بوو کە هەر لە سەرەتای کارەساتەکەوە تا ئێستا ویستوویەتی ئەو روداوە کە بە نرخی ژیانی رابردوو و ئێستا و دوارۆژم تەواو بوو، بە هاوکاری کەسانی نزیکی خۆی ئەو روداوە پوش بەسەرو خۆشم زیندە بەچاڵ بکا و ئەوەندی بتوانێ ئەو کارەساتەش لە بەر چاوی خەڵکی کوردستان بشێریتەوە، جگە لەوەش ئەوەندی توانیویەتی لە گەڵ بەشێک لە هاوکارانی نزیکی خۆی، نێوی من رەش بکاتەوە و خەڵک بۆ بایکوت و سوکایەتی بە من و دۆستانم بە شێوەی خۆی هان بدات. کە بە خۆشیەوە بەشێک لە هاوڕێیانی حیزبیمان لەم بایکوتەدا هاودەنگیان لە گەڵ مامۆستادا نەکردوە.

 من لێرەدا جارێ وڵامەکەم بۆ دوایە رادەگرم بەڵام بۆ داوەری ناسیاوانی هەر دوک لا و خوێنەرانی کتێبی مامۆستای لە جێگایەک کە موناسب بێت، دەست نووسی خودی مامۆستای بڵاو دەکەمەوە. با ئەو کاتە وتەکانی هەر دوک لامان داوەری بکرێن.  کەسانێک هەن کە نیازی وڵام دانەوەی مامۆستایان هەیە، منیش لە یەکێک لە کتێبەکانی ئەواندا نامەکە بڵاو دەکەمەوە.

خۆشحاڵم کە حیزب و سازمانە کوردیە تێکۆشەرەکان، هەر ماون و لە سەر خەبات بەردەوامن، بۆیە لێرەوە سڵاو و رێز بۆ هەموویان دەنێرم و بە تایبەتی رێز و حورمەتم بۆ حیزبی دێمۆکڕات و تێکڕای ئەندامەکانی رێبەری و بەدەنەو پێشمەرگە قارەمانەکانی هەیە.

هەتا تێکۆشەران لە مەیدان دا بمێنن، هومێد و هیوا بە سەرکەوتن بەردەوام دەبێ.

براتان حەسەن شیوەسەڵی

2012-12-06

….

بابەتی پەیوەندیدار  

ده‌نگ: وڵامێک بۆ کاک هاوار و هاوڕێیانی، حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی

وتووێژ لە گەڵ مامۆستا، رۆژنامەی کوردستان 

{jcomments off}

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو